ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق هۆشداریدەداتە مووچەخۆرانی هەرێم

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هۆشداری دەداتە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و دەڵێت بە ئەلکترۆنیکردنی مووچەکانیان لە ڕێگەی بانکە ناحکومییەکانەوە ناڕەسمییە.

یوسف کیلابی ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکسەوە هۆشداری دایە فەرمانبەرانی هەرێم و ڕایگەیاند، بە ئەلکترۆنیکردنی مووچە لە دەرەوەی بانکە حکومییەکان و لە ڕێی هەژماری من ناڕەسمییەو مووچەکانیان لەو هەژمارەدا پارێزراو نابێت.

دەشڵێت، فەرمانبەران لە ڕێگەی ئەو هەژمارانەی کە سەر بە بانکە حکومییەکان نین ناتوانن مووچەکانیان وەربگرن کە لە لایەن حکومەتی عێراقەوە بۆیان دەنێردرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەڕێوبەری بانکە گشتییەکان بانگێشتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کراون و سەرجەم بانکە حکومییەکان ئامادەن بۆ بەئەلکترۆنیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت، هۆکاری دواکەوتنی پرۆسەی  بە ئەلکترۆنیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە حکومەتی هەرێمەوەیە و بەربەستی بۆ دروست دەکرێت.

دوای ئەوەی بە بڕیارێکی دادگای فیدراڵی عێراق پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە نیشتیمانیکراو بڕیاردرا لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دابین بکرێت، بۆ بەردەوامبوونی دابەشکردنی مووچە بەبێ کێشە، وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، پێویستە بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەستپێبکات، بەڵآم رۆسەی بەبانکیکردن دەستیپێنەکردووە و حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوی لەوەیە پرۆژەی 'هەژماری من' بخرێتە چوارچێوەی پرۆژەی بەبانکیکردنی عێراقی کار بەو هەژمارە بکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار