موچه‌ى به‌شێک له پله باڵاکان راگیرا
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى عێراق رایگه‌یاند، موچه‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتار و به‌رپرسه حکومیانه‌یان راگرتووه که ئاماده‌نه‌بوون فۆڕمى دارایى پڕبکه‌نه‌وه.
به‌بڕیارێکى ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى عێراق، ده‌بێت سه‌رجه‌م به‌پرسانى باڵاى عێراق له نێویاندا سه‌رۆک کۆمار، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، سه‌رۆکى په‌رله‌مان، وه‌زیر، په‌رله‌مانتار، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى و چه‌ندین به‌رپرسى دیکه‌ى باڵا، فۆرمى ئه‌ستۆپاکى خۆیان پڕبکه‌نه‌وه و پێشکه‌شى ده‌سته‌که‌ى بکه‌ن، به‌ڵام تائێستا به‌شێک له‌و به‌رپرسانه فۆڕمه‌که‌یان پڕ نه‌کردووه‌ته‌وه و بڕیارى راگرتنى موچه‌کانیان دراوه.
هه‌روه‌ها ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ى عێراق و سه‌رجه‌م وه‌زیره‌کان جگه له وه‌زیرى دارایى عێراق و وه‌زیرى په‌یوه‌ندیه‌کان، ئه‌ستۆپاکیان پێشکه‌ش کردووه، به‌ڵام تائێستا چه‌ندین په‌رله‌مانتار و به‌رپرسى باڵا ئه‌ستۆپاکى خۆیان پێشکه‌ش نه‌کردوه.
هاوکات، ئه‌وه روونکراوه‌ته‌وه که موچه‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتار و به‌رپرسه حکومیانه‌یان راگرتووه که ئاماده‌نه‌بوون فۆڕمى دارایى پڕبکه‌نه‌وه، تا ئێستاش 94٪ى په‌رله‌مانتاران فۆڕمه‌که‌یان پڕکردووه‌ته‌وه.