ته‌ندروستى عێراق:ده‌رمانى چاره‌سه‌رى کۆرۆنا گه‌یشته عێراق
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و ژینگه‌ى عێراق مژده‌یه‌کى خۆش به هاوڵاتیان رایده‌گه‌یه‌نێت و ئاشکراى ده‌کات، بڕێکى زۆر ده‌رمانى جۆراوجۆرى تایبه‌ت به ڤایرۆسى کۆرۆنایان که له‌لایه‌ن وڵاتانى جیهانه‌وه بۆ توشبوان به‌کارهێندراوه به‌ده‌ستگه‌یشتووه.
له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و ژینگه‌ى عێراق بڵاویکرده‌وه " کۆمپانیاى گشتى بۆ به‌بازاڕکردنى ده‌رمان و پێداویستى پزیشکی، گه‌یشتنى بڕێکى زۆر چاره‌سه‌رى تایبه‌ت به‌کۆرۆناى له‌رێگه‌ى فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى به‌غداوه به‌ده‌ستگه‌یشت، که چاره‌سه‌رى جۆرى "ئه‌کتێمیرا"ن و له‌لایه‌ن وڵاتانى جیهانه‌وه بۆ توشبوانى کۆرۆنا به‌کارده‌هێندرێت".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه داوه که ئه‌و ده‌رمانه بۆ رێگریکردنه له‌و کاریگه‌ریانه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا له سه‌ر گورچیله و نه‌خۆشیه‌کانى دڵ دروستى ده‌کات.
کۆمپانیاى گشتى بۆ به‌بازاڕکردنى ده‌رمان و پێداویستى پزیشکى ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو" ئه‌و ده‌رمانانه به‌کارده‌هێندرێت بۆ ئه‌و توشبوانه‌ى که سیستمى به‌رگریان که‌مبوه‌ته‌وه، به‌قورسى توشى ئه‌و ڤایرۆسه بوون و له‌ژێر ئامێرى هه‌ناسه‌داندان."