دوائامارى قوربانیانى بومه‌له‌رزه‌که‌ى تورکیا
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ژماره‌ى ئه‌وانه‌ى به‌هۆى بومه‌له‌رزه‌که‌ى شارى ئیزمیر له‌تورکیا گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشته 24 که‌س و ژماره‌ى برینداره‌کانیش گه‌یشته 804 که‌س.
به‌پێى دوایین ئامارى قوربانیانى بومه‌له‌رزه‌که‌ى دوێنێى ئیزمیر که له‌لایه‌ن سه‌رۆکایه‌تى به‌ڕێوه‌بردنى کاره‌سات و بارى له‌ناکاوى تورکیا خراوه‌ته‌ڕوو، به‌هۆى بوومه‌له‌رزه‌که‌وه له شارۆچکه‌ى سه‌فه‌ریهیسارى ئیزمیر تا ئێستا 24 هاووڵاتى گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌گشتى 804که‌س بریندارن.
ئه‌وه‌ش هاتووه، دواى بوومه‌له‌رزه‌که‌ى سه‌فه‌ریھیسار 31 پاش له‌رزه‌ى دیکه روویانداوه که 4 یان له سه‌روو 4 پله‌وه بوون و کۆى گشتى 341 له‌رینه‌وه روویداوه.
دوێنێ هه‌ینى بومه‌له‌رزه‌یه‌کى به‌هێز به گوڕى (6.6) پله‌ى رێخته‌ر له سنوره ئاوییه‌کانى شارى ئیزمیرى تورکیا ڕوویدا، قوڵى بومه‌له‌رزه‌که 16.5 کیلۆمه‌تر بووه و له ئیستانبوڵ و چه‌ند پارێزگایه‌کى دیکه‌ى تورکیا هه‌ستیپێکراوه.