عه‌لى حه‌مه‌ساڵح: ئه‌و بۆرى نه‌وته‌ى ته‌قێندراوه‌ته‌وه موڵکى کۆمپانیاى بۆتاشه
"ته‌قاندنه‌وه‌ى بۆرى سه‌ر ده‌کێشێت بۆ ناکۆکیه‌کى گه‌وره که‌س تێیدا براوه نابێت"
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
رۆژى 28ى ئه‌م مانگه بۆرى نه‌وتى "بۆتاش" له‌باکورى کوردستان له‌لایه‌ن گه‌ریلاوه ته‌قێنرایه‌وه که حکومه‌تى هه‌رێم به بۆرى هه‌نارده‌کردنى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستان ناوى بردووه، به‌ڵام عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، په‌رله‌مانتارى گۆڕان له په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت:" ئه‌م بۆریه له سنورى تورکیا، موڵکى کۆمپانیاى بۆتاشه‌و چاککردنه‌وه‌یشى له‌سه‌ر ئه‌وانه".
رۆژى پێنجشه‌ممه 29ى 10ى 2020، ناوه‌ندى راگه‌یاندنى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل(هه‌په‌گه) له راگه‌یه‌ندراوێکدا وتی"هێزه‌کانمان له به‌روارى ٢٨ى تشرینى یه‌که‌م له کاتژمێر ١٣:٠٠ له دژى بۆرى نه‌وتى بۆتاش له ناوچه‌ى باگۆکى سه‌ر به شارى مێردین چالاکیه‌کى سه‌رکه‌وتویان ئه‌نجامداوه، له‌و چالاکیه‌دا بۆرى نه‌وته‌که به‌ته‌واوه‌تى له‌ناوچووه".
به‌ڵام دوێنێ حکومه‌تى هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێکدا وێڕاى ئیدانه‌کردنى ته‌قاندنه‌وه‌ی، ئه‌و بۆرى نه‌وته‌ى به "بۆرى هه‌نارده‌کردنى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستان" ناوبردوه‌و ده‌ڵێت:"رۆژى چوارشه‌ممه 28 تشرینى یه‌که‌م 2020، بۆرى هه‌نارده‌کردنى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستان کرایه ئامانج و بوه هۆى ئه‌وه‌ى که پرۆسه‌ى هه‌نارده‌کردنى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستان بوه‌ستێت."
عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، په‌رله‌مانتارى گۆڕان له په‌رله‌مانى کوردستان، پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له نوسینێکدا له‌لاپه‌ڕه‌ى خۆى له فه‌یسبوک وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه که ئه‌و بۆرى نه‌وته "ھى کێیه؟"
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێت:"له سنورى تورکیا کۆمپانیاى بۆتاش بۆرى گواستنه‌وه‌ى نه‌وتى دروستکردووه، ته‌نیا پار ساڵ، حکومه‌تى ھه‌رێم حه‌قى تێپه‌ڕبونى نه‌وت 494 ملیۆن دۆلار دراوه به کۆمپانیاى وزه‌ى تورکی."
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: ئه‌م بۆریه له سنورى تورکیا، موڵکى کۆمپانیاى بۆتاشه‌و چاککردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئه‌وانه."
هاوکات، روونکردنه‌وه‌ى زیاترى داوه‌و ده‌ڵێت:"پێموایه به چه‌ند ڕۆژێک بۆریه‌که چاک ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مانگێکیش بخایه‌نێت نزیکه‌ى ٢٣٠ ملیار داهاتى وه‌زاره‌تى دارایى بۆ موچه که‌مده‌بێته‌وه، ئه‌و داھاته‌ى موچه‌ى مانگى ٣ى ٢٠٢٠ پێدرا، بڕى 270 ملیار له نه‌وت بو، که 30% کۆى موچه ده‌کات، به‌ڵام ئێستا که‌مى کردوه بۆ ٢٥٪، مافى به‌شێک له کۆمپانیاکان نادرێت و داواکراوه دایبخه‌ن، ئه‌گه‌رنا ئه‌م ڕێژه که‌مده‌کات بۆ نزیکه‌ى ١٨٪ .واته: ئه‌گه‌ر پاره‌ى سه‌رجه‌م کۆمپانیاکان بدرێت، له داھاتى نه‌وت ته‌نیا ١٨٪ موچه ده‌درێت."
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش په‌رله‌مانتاره‌که‌ى گۆڕان ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه که "ئایا ھۆکارى ته‌قاندنه‌وه‌ى ئه‌م بۆریه چیه؟ لێدانه له ئابورى تورکیا؟ فشاره له‌سه‌ر حکومه‌تى ھه‌رێم؟ ھه‌ڕه‌شه‌یه له پارتی؟" و وتویه‌تی"به‌ڵێ، نه‌وت نادادى و گه‌نده‌ڵى زۆرى دروستکردوه، به‌ڵام ته‌قاندنه‌وه‌ى بۆرى سه‌ر ده‌کێشێت بۆ ناکۆکیه‌کى گه‌وره که‌س تێیدا براوه نابێت، پێموایه له‌ئاستى نێوده‌ڵه‌تیش په‌که‌که لێى سودمه‌ند نابێت و تورکیا دژى په‌که‌که به‌کاریدێنێت، په‌که‌که‌ش ئه‌م بۆریه‌ى له‌به‌ر گه‌نده‌ڵى له داھاته‌که‌ى نه‌ته‌قاندوه‌ته‌وه."
هه‌روه‌ها وتوشیه‌تی"ئایا ئه‌م کرده‌وه لێدانه له ئابورى تورکیا؟ به‌چه‌ند ڕۆژێک تورکیا چاکى ده‌کاته‌وه. په‌که‌که ئامانجى ئابورى تورکیا بێت، ده‌یتوانى له ئه‌سته‌مبوڵ جوڵه‌ى کاریگه‌ر بکات."
به‌بڕواى عه‌لى حه‌مه‌ساڵح "ئه‌م کرده‌وه‌یه به‌شێکه له ناکۆکییه‌کانى ئه‌م دوایه."و وتوشیه‌تی"ئه‌م بۆریه به چه‌ند ڕۆژێک چاکده‌بێته‌وه، به‌ڵام ھیوادارم سه‌رنه‌کێشێت بۆ شه‌ڕێکى وێرانکه‌ر. ترسى من ته‌نیا ته‌قاندنه‌وه‌ى بۆریه‌که نییه، ترسه له‌شه‌ڕێک که‌س تێیدا براوه نابێت."
