وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێم: هه‌ژمارى بانکى بۆ فه‌رمانبه‌ران ده‌که‌ینه‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى حکومه‌تى هه‌رێم داوا له سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌کان له بانکى تایبه‌تمه‌ند ئه‌ژمێرى بانکى بۆ فه‌رمانبه‌ران بکه‌نه‌وه به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى مووچه‌ى مانگانه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 19ى تشرینى دووه‌مى 2020، له نوسراوێکدا که ئاڕاسته‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌کان و فه‌رمانگه‌کانى حکومه‌ت کردوه وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى رایگه‌یاند:" به‌پشت به‌ستن به یاساى چاکسازى و له‌چوارچێوه‌ى رێکخستنه‌وه‌ى بوارى بانکى له‌هه‌رێم و به ئه‌لکترۆنیکردنى خزمه‌تگوزارییه بانکیه‌کان، ئه‌ژمێرى بانکى تایبه‌ت بۆ هه‌ر مووچه خۆرێک ده‌کرێته‌وه".
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌ته‌که ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه، به‌مه‌به‌ستى کردنه‌وه‌ى ئه‌ژمێرى بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى که ئه‌ژمێرى بانکییان نیه پێویسته سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌و داموده‌زگاکان نوسراوه‌کانیان راسته‌وخۆ ئاراسته‌ى بانکى تایبه‌تمه‌ند بکه‌ن به‌مه‌به‌ستى کردنه‌وه‌ى ئه‌ژمێرى بانکى بۆ وه‌رگرتنى مووچه‌ى مانگانه‌یان.
