روسیا سزاى به‌سه‌ر 25 به‌رپرسى به‌ریتانیادا سه‌پاند
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى روسیا رایگه‌یاند، بڕیارى قه‌ده‌غه‌کردنى گه‌شتکردنى بۆ وڵاته‌که‌یان، به‌سه‌ر 25 به‌رپرسى به‌ریتانیادا سه‌پاند.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 21ى تشرینى دووه‌مى 2020، وه‌زاره‌تى ده‌روه‌ى روسیا له راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، ئه‌م بڕیاره وه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌که، له‌به‌رامبه‌ر سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک له‌به‌رپرسانى روسیادا له‌لایه‌ن به‌ریتانیاوه، به‌تۆمه‌تى پێشێلکردنى مافه‌کانى مرۆڤ.
رۆژى 6ى ته‌مووزى ئه‌مساڵ په‌رله‌مانى به‌ریتانیا سزاى به‌سه‌ر 25 به‌رپرسى روسیادا سه‌پاند، به‌تۆمه‌تى تێوه‌گلانیان له‌که‌یسى ئه‌شکه‌نجه‌دان و دواتریش کوشتنى پارێزه‌ر "سێرگى ماگنیستکی".
سێرگى ماگنیستکی، له‌ساڵى 1972 له‌دایکبووه، راوێژکارى باج بووه له‌روسیا، به‌تۆمه‌تى دزینى پارچه که‌له‌پوورى هونه‌رى Hermitag له مۆزه‌خانه‌ى گشتى سانتپترسبۆرگ، حکومه‌تى روسیا له‌مانگى تشرینى دووه‌مى 2008دا زیندانى کرد.
دواى به‌سه‌ربردنى ساڵێک له‌به‌ندیخانه و پێش حه‌وت رۆژ له ئازادبوونى گیانى له‌ده‌ستدا، له‌رووداوى گیانله‌ده‌ستدانه‌که‌دا ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسانى روسیا به ئه‌شکه‌نجه‌دانى و کوشتنى تۆمه‌تبار ده‌کرێن.