سودانى كهمكردنهوهى خهرجى له نووسینگهكهى خۆیهوه دهستپێكرد
2 كاتژمێر لەمەوپێش
نووسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، رایگەیاند، لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی رێنماییەکانی محەمەد شیاع سودانی، چەند بڕیارێکی گرنگ بۆ رێکخستنەوە و یەکخستنی پێکهاتەکانی ناو نووسینگەی سەرۆکوەزیران نراون.
دەشڵێت، بڕیارەکان بریتین لە کۆتاییهێنان بە گرێبەستی ژمارەیەک راوێژکار و شارەزا کە پێشتر ئەرکی چاودێریکردنی پڕۆژەکانی حکومەتیان لە ئەستۆ بووە، ئەمەش دوای ئەوەی رێژەی جێبەجێکردنی کارنامەی حکومەت گەیشتووەتە 88% .
دەقى ڕاگەیەندراوەکە...
نووسینگهى راگهیاندنى سهرۆك وهزیرانى عێراق بڵاویكردهوه،
لەچوارچێوەی جێبەجێکردنی ڕاسپاردەکانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز محەمەد شەیاع سودانی، نوسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کۆمەڵێک هەنگاوی یەکخستن و ڕێکخستنی لە ناو پێکهاتە و بەشەکانی نوسینگەکەدا ناوە، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانی کەمکردنەوەی خەرجییەکان و چالاککردنی ئەدای کارکردن، لەوانەش هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی چەند ڕاوێژکار و پسپۆڕێک کە پێشتر ڕاسپێردراوبوون بۆ بەڕێوەبردن و چاودێریکردنی چەند دۆسیەکی گرنگ لە بوارەکانی جێبەجێکردنی بەرنامەکانی حکومەت، کە ڕێژەی تەواوکردنی گشتییان گەیشتە 88%، لەگەڵ بەرز نرخاندنی هەوڵەکانیان و هەوڵی هەموو ئەوانەی کاریان لەسەر ئەم پڕۆژانە کردووە لە هەموو دامودەزگاکانی حکومەت.
هەروەها نووسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کۆمەڵێک ڕێوشوێنی گرنگی خۆپارێزی و کەمکردنەوەی خەرجییەکانی لە زۆربەی بوارەکانی بودجەی کارپێکردنی نوسینگەکەدا گرتووەتەبەر.
بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەخت دەکاتەوە لەسەر گرنگی جێبەجێکردنی سەرجەم ئەو بڕیارانەی ئەنجومەنی وەزیران کە لەم بارەیەوە دەرچوون، بەمەبەستی بەدەستهێنانی کەمکردنەوەی ڕوونی خەرجییەکان و سوودوەرگرتن لە تواناکانیان.
