سێ شەممەی داهاتوو لە ژنێڤ گەڕی دووەمی دانوستانەكانی تاران و واشنتۆن بەڕێوەدەچێت

کاتژمێرێک لەمەوپێش




ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز ئاشكرایكردووە، رۆژی سێشەممەی داهاتوو شاری ژنێڤ میوانداری گەڕی دووەمی دانوستانەکانی نێوان شاندەکانی ئەمریکا و ئێران دەکات.

رۆیتەرز لەزاری سەرچاوەیەکەوە راشگەیاندووە، بەیانی رۆژی سێشەممە شاندێکی ئەمریکی کە ستیڤ ویتکۆف و جارێد کوشنەر لەخۆدەگرێت لەگەڵ بەرپرسانی ئێران کۆدەبنەوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، نوێنەرانی عومان ئامادە دەبن بۆ ئاسانکاری پەیوەندی و نێوەندگیری نێوان هەردوولا.

لەلایەكی ترەوە، ماڵپەڕی ئاکسیۆس ئەمریکی ئەمڕۆ بڵاویكردەوە، ئەمریکا چەند پەیامێکی بۆ ئێران سەبارەت بە دانوستانە ئەتۆمییەکان ناردووە، لە ڕێگەی عومانەوە.

ماڵپەڕەکە لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە بڵاویکردووەتەوە، ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەت، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عومان قسەی کردووە و چەندین پەیامی لەبارەی دانوستانە ئەتۆمییەکانەوە پێداوە تا بیگەیەنێتە ئێرانییەکان.

ئەو بەرپرسه ئاماژەی بەوەدا، وەزیری دەرەوەی عومان پەیامەكانی وێتكۆفی رادەستی عه لی لاریجانی، سکرتێری ئه نجومه نی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران کردووه، که رۆژی سێ شەممه ی رابردوو سەردانی شاری مەسقەتی کرد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار