فواد حوسێن: تاكۆتایی ئەمساڵ هێزەكانی ئەمریكا لەعێراق دەكشێنەوە
کاتژمێرێک لەمەوپێش
فواد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت، هیچ گۆڕانكارییەك لەپلانی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق روینەداوە.
فواد حوسێن، بەئاژانسی هەواڵی عێراقییەی راگەیاندووە، بریارە تاكۆتایی ساڵی 2026 هێزەكانی ئەمریكا لەعیراق بكشێنەوەو هیچ جۆرە گۆڕانكارییەك لەپلانی كشانەوەیان ڕوینەداوە.
وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەشدا، تاوەكو ئێستا سێ هەزار زیندانیكراوی رێكخراوی تیرۆرستی داعش لەسوریاوە بۆ عێراق گوازراونەتەوە و پرۆسەكەش بەردەوامە.
باسی لەوەشكرد، وڵاتانی ئەوروپا بەنیازنین ئەو هاوڵاتیانەی خۆیان وەربگرنەوە كە لەریزی رێكخراوی تیرۆرستی داعشدا بوون، بەڵام گفتوگۆكانمان لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی دەستپێكردووە، بۆ ئەوەی هاوڵاتیانی خۆیان وەربگرنەوە كەئێستا گوازراونەتەوە بۆ عێراق.
فواد حوسێن تەئكیدیكردەوە، كە بەغداد پێویستی بە پاڵپشتی زیاتری دارایی هەیە بۆ ئیدارەدانی زیندانیكراوانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش.
