"به‌رهه‌م ساڵح ته‌داخولى کردووه‌و ئه‌م هه‌فته‌یه کازمى 320 ملیار دیناره‌که ده‌نێرێت"
3 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له په‌رله‌مانى عێراق بۆ هاوڵاتى ئاشکراى کرد به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق ته‌داخولى کردووه‌و ئه‌م هه‌فته‌یه مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیران 320 ملیار دیناره‌که ده‌نێرێت.
مه‌ریوان نادر، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى له په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" دکتۆر به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق ته‌داخولى کردووه‌و رۆڵى هه‌بووه‌و ئه‌م هه‌فته‌یه ته‌سه‌ور ده‌که‌ین مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق له‌م 320 ملیار دیناره‌که ره‌وانه‌ى هه‌رێم بکات".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى یه‌کێتى ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد به‌پێى رێککه‌وتنى نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و حکومه‌تى فیدراڵى عێراق، که له 15ى ئاب ئه‌نجامدراوه، به‌غدا بۆ ماوه‌ى سێ مانگ مانگانه 320 ملیار دینار ره‌وانه‌ى هه‌رێم ده‌کات له‌به‌رانبه‌ر نیوه‌ى داهاتى ده‌روازه سنورییه‌کان، به‌ڵام هێشتا به‌غدا 320 ملیار دینارى مانگى 10ى نه‌ناردووه"چاوه‌روان ده‌کرێت مسته‌فا کازمى بینێرێتو ده‌ڵێت ناردنى ئه‌و پاره‌یه له‌ده‌ره‌وه‌ى یاساى کورتهێنانى دارایى بووه".
په‌رله‌مانى عێراق یاساى کورتهێنانى دارایى(یاساى قه‌رز) واژۆ کرد و له برگه‌ى حه‌وته‌مدا هاتووه ده‌بێت حکومه‌تى هه‌رێم نه‌وت راده‌ستى کۆمپانیاى سۆمۆ بکات و له‌سه‌ر بڕى نه‌وته‌که رێککه‌وتن بکرێت، ئه‌گه‌ر نه‌وت نه‌نێردرێت هیچ بودجه‌یه‌ک بۆ هه‌رێم نانێردرێت.
په‌رله‌مانتاره‌که‌ى یه‌کێتى جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه تا ئێستا دیار نییه چ کاتێک وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدا ده‌که‌ن و گفتوگۆ له‌سه‌ر بڕگه‌ى حه‌وته‌مى یاساى کورتهێنانى دارایى ده‌که‌ن، وتیشى:" ئه‌گه‌ر وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدا نه‌کات و گفتوگۆکان ده‌ستپێنه‌که‌ن، نابێت چاوه‌رێى ناردنى پاره‌ى دیکه بکرێت له‌لایه‌ن به‌غداوه، چونکه یاساى کورتهێنانى دارایى ده‌بێت جێبه‌جێ بکرێت".
هه‌رچه‌نده چه‌ندین جار حکومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌یى نیشانداوه بۆ ته‌سلیم کردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى هه‌رێم به کۆمپانیاى به‌بازارکردنى عێراق(سۆمۆ)، به‌ڵام تا ئێستا هیچ بڕه نه‌وتێکیان ته‌سلیمى حکومه‌تى عێراق نه‌کردووه‌و ئه‌وه‌ش کێشه‌ى بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستان دروست کردووه.