به‌غدا بودجه‌ى بۆ هاورده‌کردنى ڤاکسین ئاماده کرد
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى ته‌ندروستى و ژینگه‌ى عیراق ڕایگه‌یاند لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى نیشتمانى ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ته‌رخانکردنى بڕه پاره‌یه‌ک بۆ کڕین و هاورده‌کردنى ڤاکسینى کۆرۆنا ده‌ربڕیوه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 25ى تشرینى دووه‌مى 2020، حه‌سه‌ن ته‌میمى وه‌زیرى ته‌ندروستى و ژینگه‌ى عێراق ڕایگه‌یاند:" لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى نیشتمانى ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ته‌رخانکردنى بڕه پاره‌یه‌ک بۆ کڕین و هاورده‌کردنى ڤاکسینى کۆرۆنا ده‌ربڕیوه، هه‌روه‌ها بڕه پاره‌یه‌کیش ئێستا له‌وه‌زاره‌تى دارایى ته‌رخانکراوه و ئاماده‌یه بۆ کڕینى ڤاکسینى کۆرۆنا".
هه‌روه‌ها وه‌زیرى ته‌ندروستى و ژینگه‌ى عیراق راشیگه‌یاند:" دۆخى ته‌ندروستى عیراق له ژێر کۆنتڕۆڵدایه و توانیومانه شوێن و ئۆکسجین و چاره‌سه‌رى پێویست بۆ تووشبووانى کۆرۆنا دابین بکه‌ین، له کاتى دابه‌زینى پله‌کانى گه‌رماش ڕێژه‌ى پشکنینه‌کانمان زیاد کردووه".