کەتائیب حیزبوڵا خزمەتکارە دڵسۆزەکەی پاسداران لەعێراق

پسپۆڕان حیزبوڵا له‌قه‌ڵه‌مده‌ده‌ن بەئامرازێکی سەرەکیی پێشخستنی کارنامەی سوپای پاسداران بۆ دەستێوەردان لە عێراقدا

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

گروپی میلیشیای عێراقی، کەتائیب حزبوڵا، کهپهیوهسته بهسوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانهوه، رۆڵێکی بەرچاوی هەیە لەپێشخستنی کارنامەی سوپای پاسداران لەعێراق، بەپێ وتەی شرۆڤەکارانی سیاسی گروپەکە بە «بریکاری دڵخواز»ی ئێران دادەنرێت لەعێراق.

سەرەڕای ئهوهی بەشێکی دهسهڵاتداره لەهێزەکانی حەشدی شەعبی کە بهڕووکار لهژێر دهسهڵاتی حکومەتی عێراقدایە، کەتائیب حزبوڵا رەتیدەکاتەوە ملکهچی فەرمانەکانی فەرماندەی باڵای عێراق، سەرەکوەزیران مستەفا کازمی بێت.

میلیشیاکە تۆمەتبارکراوە بەوەی لەپشت هێرشە موشەکییەکانەوەیە بۆسەر باڵیۆزخانەکان، ئهرکه سەربازییە بیانییەکان و ماڵی مەدەنیەکان.

غەیس تەمیمی چالاکوانی سیاسی و سەرکردەی پارتی مواتەنە، وتی «کەتائیب حزبوڵا و میلیشیاکانی دیکە ئامرازی سوپای پاسدارانن و لەلایەن هێزی قودسەوە رێبەری دەکرێن، که باڵێکی سوپای پاسدارانن لهدهرهوهی ئێران».

وتیشی «گروپە میلیشیاکانی سەر بەسوپای پاسداران هەوڵی گۆشەگیرکردنی عێراق دەدەن.»

ئەم گروپانە هەوڵدەدەن بەر بەهەوڵەکانی بەغدا بگرن بۆ دابینکردنی ئاسایش و گەشەپێدانی ئابوری.

دڵسۆزترین خزمەتکاری سوپای پاسداران

تەمیمی وتی سوپای پاسدارانی ئێران بریکارهکانی لەعێراق بەڕێوەدەبات، کەدواجار زیان لەسەقامگیری و ئابوری و پەیوەندییە دەرەکییەکانی عێراق دەدەن.

لەدامەزراندنیەوە لەنیسانی 2007، کەتائیب حزبوڵا چەکی لەسوپای پاسدارانەوە پێگەیشتووە، لەلایەن حزبوڵای لوبنانییەوە، کە پەیوەندی نزیکی لەگەڵدا هێشتۆتەوە. ئەم گروپە دامەرزا لەلایەن فەرماندەی هێزی قودسی کوژراو قاسم سولهیمانی، کە لەهێرشێکی ئەمریکادا لەکانونی دووەم لەگەڵ بەرپرسی حەشدی شەعبی ئەبومەهدی موهەندیس کوژران پێکەوە.

کەتائیب حزبوڵا شێوەی ئێستای وەرگرت دوای ئەوەی پێنج لایەنی چەکداری چالاک لە 2003وە (کەتائیب ئەبو فەزڵ عەباس، کەتائیب کەربەلا، کەتائیب سەجاد، کەتائیب زەید ئیبن عەلی و کەتائیب عەلی ئەکبەر) هێزەکانیان یەکخست.

گروپەکە لەئێستادا نزیکەی (10) هەزار ئەندامی هەیە، کەزۆربەیان لەعێراق و سوریان. هەروەها چەند لقێکی پەیوەستی هەیە وەک عوسبەت سائیرین، گروپێک کەوەک رووکار بەکاریدەهێنێت بۆ هێرشەکانی بۆ سەر ناوچەی سەوزی بەغدا.

شیکەرەوەی سیاسی، عەلا نەشوع وتی «نفوزی کەتائیب حزبوڵا لە 2017وە زیادیکردووە، دەکرێت بەدڵسۆزترین خزمەتکاری سوپای پاسداران دابنرێت.»

وتیشی «ئەو میلیشیایە بووە هێزێکی کاریگەر لەنێو حەشدی شەعبیدا، بەتایبەتی لەنێو بەشە هەواڵگری و ئەمنییەکەیدا، هەروەها دەسەڵاتی هەیە بەسەر ژمارەیەک گروپی میلیشیای پەیوەندیداردا».

بەگوێرەی نەشوع، کەتائیب حزبوڵا کۆنترۆڵی بەڕێوەبەرایەتی موشەکەکانی کردووە، کە بهگوێرهی راپۆرتهکان ئێران موشەکی بالیستی دابیندەکات بۆ هێشتنەوەی لەبنکە سەرەکیەکانی گروپەکە لە جورف سەخرو راهێنانی پێدەکات لەسەر دروستکردنی ئەم تەکنەلۆژیایە.

سهرۆک ئهرکانی ئێستای حەشدی شەعبی، عەبدولعەزیز محەمەداوی، کە ناسراوە بە ئەبو فەداک یان «خاڵ»، سەرکردەیەکی کەتائیب حزبوڵایە، هەڵبژێردرا تاجێگەی موهەندیس بگرێتەوە.

مێشک شۆردنەوە لهلایهن سوپای پاسدارانهوه

کەتائیب حزبوڵا کە لە 2009وە لەسەر لیستی جیهانیی تیرۆرە، پروپاگەندەش بڵاودەکاتەوە لەڕێی بڵاوکراوە میدیاییەکان و کەناڵەکانی سەتەلایت و ناوەندە ئایینی و کلتورییەکان لەعێراق، یارمەتی بڵاوکردنەوەی مەزهەبی ویلایەتی فەقیهی ئێران (فەرمانڕەوایی ئاخوندان) دەدەن.

نەشوع وتی «میلیشیاکە مەترسییەکی بەرچاوە بۆ سەر بەرژەوەندیەکان و سەقامگیریی عێراق، لەگەڵ ئاسایشی تەواوی هاووڵاتیانی».

وتیشی «ئامرازی سەرەکیی سوپای پاسدارانە بۆ لاوازکردنی عێراق تاڕژێمی ئێران «نزیکتربێتەوە لەخەونەکانی بۆ هەژموونی ناوچەیی».

هەروەها وتی «بەردەوام هەوڵدەدات خۆی وا وێنا بکات کەگروپێکە لەسەروو یاساوەیه بەهۆی پەیوەندیی بەهێزییەوە لەگەڵ رژێمی ئێران».

باسی لەوەشکرد کە کەتائیب حزبوڵا رۆڵی هەبوو لە بەهێز دامرکاندنەوەی خۆپیشاندانە جەماوەریەکاندا کە ساڵێک لەمەوبەر دروستبوون، لەگەڵ کوشتن و بریندارکردنی هەزاران خۆپیشاندەرو چالاکوان کەداوای چاکسازی و کۆتاییهێنانیان دەکرد بەنفوزی میلیشیاکانی سەر بەسوپای پاسداران لەعێراق.

نەشوع داوای لەحکومەتی عێراق کرد بەربگرێت بەچالاکییەکانی میلیشیاکانی سەر بەسوپای پاسداران لەڕێی پشتبەستنیەوە بەهاووڵاتیانی عێراق و هێزە ئەمنیەکانی عێراق.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار