وته‌بێژه‌که‌ى کازمى ده‌ستى له‌کارکێشایه‌وه‌

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

‌ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵاڵ، وته‌بێژى مسته‌فا کازمى به‌ فه‌رمى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى خۆى له‌ پۆسته‌که‌ى راگه‌یاند و ده‌ڵێت:" مسته‌فا کازمی که‌سێکى نیشتمانییه‌، به‌ڵام تێگه‌یشتنى جیاوازیان هه‌یه‌ بۆ پرسه‌کان".

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 26ى تشرینى دووه‌مى 2020، ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵاڵ رایگه‌یاند:" ئه‌و کاره‌ى پێمسپێردرابوو کارێکى ورد و هه‌ستیار بووه‌، که‌ پیاوێکى نیشتمانى و نیازپاک پێى به‌خشیوم به‌مه‌به‌ستى به‌دیهێنانى پرۆژه‌یه‌کى مه‌زن له‌ڕێگه‌ى تیمێکى ئازا و دڵسۆز".

وته‌بێژى پێشووى کازمى باسى له‌وه‌ کردووه‌، "(مسته‌فا کازمی) تێگه‌یشتنێکى هه‌بوو بۆ رووداوه‌کان، تێگه‌یشتنى منیش جیاواز بوو".

له‌ کۆتاییشدا ئه‌وه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو که‌ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ "خزمه‌تکردنی" عێراق له‌ شوێن و بوارێکى دیکه‌ى جیاوازدا.
سێشه‌ممه‌ى رابردوو دواى دانیشتنێکى کابینه‌ى حکومه‌تى عێراق، حه‌سه‌ن نازم، وه‌زیرى رۆشنبیریى عێراق له‌جیاتى مه‌لا ته‌ڵاڵ وه‌کو وته‌بێژى سه‌رۆکوه‌زیرانى عێراق کۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانیى هه‌فتانه‌ى ئه‌نجامدا.
رۆژى 23ى حوزه‌یرانى 2020 مسته‌فا کازمی، ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵاڵى وه‌کو وته‌بێژى خۆى ده‌ستنیشانکرد، که‌ که‌سێکى ره‌خنه‌گر بوو له‌ حکومه‌تى پێشووى عێراق.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار