نزیکه‌ى بیست چه‌کدارى لایه‌نگرى ئێران له‌سوریا کوژران

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

 له‌ ئاکامى بۆردومانکردنى باره‌گاکه‌یان، له‌ خۆرهه‌ڵاتى سووریا، لانیکه‌م (19) چه‌کدارى لایه‌نگرى ئێران کوژران وگومانده‌کرێت، فڕۆکه‌یه‌کى ئیسرائیلى ئه‌نجامى دابێت.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ روانگه‌ى سووریا بۆ مافى مرۆڤ، رایگه‌یاند:" گومانده‌کرێت، فڕۆکه‌یه‌کى ئیسرائیلى له‌ نزیک شارى (ئه‌لبوکه‌مال)ى هاوسنوورى سووریا و عێراق بۆردومانه‌که‌ى ئه‌نجام دابێت".

هه‌ردوو ناوچه‌ى (ئه‌لبوکه‌مال) و (میادین) له‌ ناوچه‌ گوندنشینه‌کانى دێرزوور له‌ خۆرهه‌ڵاتى سووریا هه‌ڵکه‌وتوون و له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتى گروپه‌کانى نزیک ئێرانن له‌ سووریا.
ئیسرائیل، هیچ زانیارییه‌کى له‌ باره‌ى ئه‌و بۆردومانه‌ بڵاونه‌کردووه‌ته‌وه‌ و به‌ڵام ره‌تیشینه‌کردووه‌ته‌وه‌.

جه‌لعاد ئاردان باڵیۆزى ئیسرائیل له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌ نامه‌یه‌کدا داواى له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان کردووه‌ رێکارى پێویست بگرێته‌ به‌ر بۆ ده‌رچوونى هێزه‌ ئێرانییه‌کان له‌ خاکى سووریادا.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار