ته‌ندروستى جیهانى: ساڵى داهاتوو کۆرۆنا نامێنێت
مایک رایان به‌ڕێوبه‌رى پرۆگرامى فریاکه‌وتن له رێکخراوى ته‌ندروستى جیهانى
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
رێکخراوى ته‌ندروستى جیهانى رایگه‌یاند:"ساڵى داهاتوو ژیان ئاسایى ده‌بێته‌وه‌و و ڤایرۆسى کۆرۆنا که ژیانى تێکداوه نامێنێت".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 27ى تشرینى 2020، له چاوپێکه‌وتنێکدا مایک رایان به‌ڕێوبه‌رى پرۆگرامى فریاکه‌وتن له رێکخراوى ته‌ندروستى جیهانى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد تائێستا پێکهوتهى کۆرۆنا له جیهاندا بڵاونه‌کراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌م نزیکانه بڵاوده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى خسته‌روو که سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ئێستا له زۆربه‌ى وڵاتان ژیان ئاسایى بووه‌ته‌وه، به‌ڵام "پێویستمان به‌وه‌یه ره‌چاوى خۆپارێزى زیاتر بکه‌ین و رێکاره ته‌ندروستییه‌کان جێبه‌جێ بکه‌ین و خۆمان له تێکه‌ڵاوى کۆمه‌ڵایه‌تى بپارێزین".
رایان راشیگه‌یاند:" ئه‌گه‌رى زۆره ساڵى داهاتوو کۆتایى به کۆرۆنا بێت و ژیان ئاسایى بێته‌وه، به‌ڵام به‌ته‌واوه‌تى نه‌خۆشییه‌که بنه‌بڕ نابێت به‌ڵکو ده‌رفه‌تى باش له‌به‌ر ده‌ست ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌سه‌ر نه‌خۆشییه‌که‌دا زاڵ ببین".
تا ئێستا ژماره‌ى تووشبووانى کۆرۆنا له جیهان له 60 ملیۆن تووشبوو نزیکده‌بێته‌وه، یه‌ک ملیۆن و 400 هه‌زار که‌سیش به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 40 ملیۆن که‌سیش له‌و ڤایرۆسه رزگاریان بووه.