داود ۆغڵو توشى کۆرۆنا بوو
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى پارتى (داهاتوو) له تورکیا که پارتێکى ئۆپۆزسیۆنه، توشى کۆرۆنا بوو ئه‌وه‌ش به‌پێى پشکنینى که ئه‌نجامیداوه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 27ى تشرینى 2020، سێرکان ئۆزجان، وته‌بێژى پارتى (داهاتوو) له تورکیا رایگه‌یاند، ئه‌حمه‌د داودۆغڵو، سه‌رۆکى ئه‌و پارته سیاسییه توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوه.
له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ئۆزجان نوسیه‌تى: "به‌پێى پشکنینێک که دوێنێ ئه‌نجامیداوه، ئه‌حمه‌د داودۆغڵو، سه‌رۆکى پارته‌که‌مان توشى کۆڤید-19 بوه".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه، له‌ئێستادا دۆخى ته‌ندروستى داودۆغڵو جێگیره وپشووده‌دات.
ئه‌حمه‌د داودۆغڵو، سه‌رۆکى پێشووى تورکیا و هاودامه‌زرێنه‌رى پارتى داد و گه‌شه‌پێدانه که له ئێستادا ده‌سه‌ڵاتداره، به‌ڵام به‌هۆى جیاوازى بیروڕا و ناکۆکى له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان، له پارته‌که جیابوه‌وه و له‌ئێستادا پارتێکى ئۆپۆزسیۆنى دامه‌زراندوه.