‌هه‌واڵگرى کۆریاى باشور: سه‌رۆکى کۆریاى باکور توشبوانى کۆرۆنا ده‌کوژێت

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
هه‌واڵگرى کۆریاى باشور ئاشکراى ده‌کات که‌ سه‌رۆکى کۆریاى باکور توشبوانى کۆرۆنا له‌وڵاته‌که‌ى ده‌کوژێت.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 28ى تشرینى دووه‌مى 2020، ئه‌و زانیاریانه‌ى هه‌واڵگرى باشور ئاشکرایکردوه‌، له‌سێ مانگى ڕابردودا دوو که‌س له‌کۆریاى باکور به‌هۆى توشبون به‌کۆرۆنا کوژراون.

ها تایکێونگ ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کۆریاى باشور ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد له‌کۆتایى مانگى تشرینى یه‌که‌مى ئه‌مساڵدا بازرگانێک له‌کۆریاى باکور به‌گومانى توشبونى به‌ڤایرۆسى کۆرۆنا کوژراوه‌، پێشتریش له‌مانگى ئابدا به‌رپرسێکى گومرگ له‌سه‌ر سنورى چین به‌هۆى ڕێگرینه‌کردن له‌هاورده‌کردنى که‌لوپه‌لى چینى کوژراوه‌.

هه‌واڵگرى کۆریاى باشور ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌، به‌فه‌رمانى کیم جون ئون سه‌رۆکى ئه‌و وڵاته‌ هه‌رکه‌س توشى کۆرۆنا ببێت، ڕاسته‌وخۆ ده‌بێت بکوژرێت، له‌به‌رامبه‌ریشدا ڕێکخراوى چاودێرى مافه‌کانى مرۆڤیش بڕیاره‌که‌ى سه‌رۆکى کۆریاى باکور به‌پێشێلکردنى مافى مرۆڤ ناوده‌بات.

هاوکات ئه‌وه‌شى ئاشکرا کردووه‌ له‌کۆریاى باکور سزاى توندى سه‌رپێچیکارانى ڕێکاره‌ ته‌ندروستییه‌کان ده‌درێت که‌"سزاکان کوشتن‌و له‌سێداره‌دانن".
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار