‌وه‌زیرى نه‌وتى عێراق: نرخى نه‌وت ده‌گاته‌ زیاتر له‌ 50 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێک

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتى
وه‌زیرى نه‌وتى عێراق رایگه‌یاند، پێشبینى ده‌که‌ن له‌ سه‌ره‌تاى ساڵى داهاتوودا، نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وت بگاته‌ زیاتر له‌ 50 دۆلار.

ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ 29ى تشرینى دووه‌مى 2020، ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیرى نه‌وتى عێراق له‌ لێدوانێکدا بۆ رۆژنامه‌ى (ئه‌لسه‌باح)ى نیمچه‌ فه‌رمى رایگه‌یاند: "رێککه‌وتنى که‌مکردنه‌وه‌ى ئاستى به‌رهه‌مهێنان که‌ له‌لایه‌ن ئۆپێک پڵه‌س-ه‌وه‌ په‌سه‌ندکراوه‌، ئامانج لێى گه‌ڕانه‌وه‌ى سه‌قامگیرى و هاوسه‌نگییه‌ له‌ بازاڕه‌کانى نه‌وتدا".

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" ئه‌ندامانى ئۆپێک پڵه‌س پابه‌ندن به‌ رێککه‌وتنى که‌مکردنه‌وه‌ى ئاستى به‌رهه‌مهێنان و ئه‌مه‌ش وا ده‌کات که‌ نرخى نه‌وت له‌ بازاره‌کانى جیهاندا به‌رزببێته‌وه‌ و پێشبینى ده‌که‌ین له‌ سه‌ره‌تاى ساڵى داهاتوودا نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وت بگاته‌ زیاتر له‌ 50 دۆلار ".
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار