رێکخراوى موجاهیدین: ده‌ستمان له‌کوشتنى زانا ئه‌تۆمییه‌که‌ى ئێران‌دا نییه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
رێکخراوى موجاهیدنى خه‌ڵک تۆمه‌ته‌که‌ى رۆژى دوشه‌ممه‌ى رابردوى کۆمارى ئیسلامى ئێرانى ره‌تکرده‌وه که ده‌ستى له‌تیرۆرکردنى موحسین فه‌خریزاده‌دا هه‌بووبێت.
له‌راگه‌یه‌نراوێکدا، رێکخراوى موجاهیدینى خه‌لق ئاماژه‌ى به‌وه‌کردوه، تۆمه‌تبارکردنمان به‌کوشتنى زانایانى ئێران و کاردانه‌وه‌ى ته‌واوى پێکهاته‌ى پرۆگرامه ئه‌تۆمییه‌که له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێرانه‌وه شتێکى نوێ نیه و باسیان له‌وه‌شکرد که" ده‌ستمان له‌کوشتنى زانا ئه‌تۆمییه‌که‌دا نییه".
دوێنێ عه‌لى شه‌مخانى سکرتێرى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئاسایشى نیشتیمانى ئێران رێکخراوى موجاهیدینى خه‌لقى به‌ئه‌نجامده‌رى کرده‌ى تیرۆرکردنى زاناى ئه‌تۆمى وڵاته‌که‌ى تۆمه‌تبارکرد، به‌هاوکارى ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئیسرائیلی.
له‌ساڵى 2004 رێکخراوى موجاهیدینى خه‌لق ئاشکراى کرد که موحسین فه‌خریزاده به‌رپرسى یه‌که‌مى دروستکردنى بۆمبه له‌ئێران
ئێواره‌ى هه‌ینى رابردوو ئاژانسه‌کانى ئێران بڵاویانکرده‌وه، موحسین فه‌خریزاده، زانا و به‌رپرسى یه‌که‌مى به‌رنامه‌ى ئه‌تۆمى ئێران له کرده‌وه‌یه‌کى تێرۆریستی‌دا له ده‌ماوه‌ندى سه‌ر به تارانى پایته‌ختى ئێران تێرۆرکراوه.