داهاتى مانگى رابردووى نه‌وتى عێراق سێ ملیار و 395 ملیۆن دۆلاره‌

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

‌وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق بڕى فرۆشتنى نه‌وتى له‌ مانگى رابردوو بڵاوکرده‌وه‌، که‌ سێ ملیار و 395 ملیۆن دۆلار بووه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 1ى کانونى یه‌که‌مى 2020، وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق راگه‌یه‌نراوێکى بڵاوکرده‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌، به‌پێى ئاماره‌ سه‌ره‌تاییه‌کانى کۆمپانیاى نیشتیمانى بۆ فرۆشتنى نه‌وت (سۆمۆ) له‌ مانگى تشرینى دووه‌مى رابردوودا، زیاتر له‌ 81 ملیۆن و 262 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى فرۆشتووه‌ و داهاته‌که‌شى نزیکه‌ى سێ ملیار و 395 ملیۆن دۆلار بووه‌.

هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه‌ که‌ زیاتر له‌ دوو ملیۆن و 819 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌مهێنراون له‌ کێڵگه‌کانى باشور و ناوه‌ڕاستى عێراق و له‌ کێڵگه‌کانى که‌رکوکیش بڕى 78 ملیۆن و 190 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌مهێ،دراوه‌. 

هاوکات ئه‌وه‌ش روونکراوه‌ته‌وه‌ که‌ به‌ تێکڕا رۆژانه‌ دوو ملیۆن و 709 هه‌زار به‌رمیل هه‌نارده‌کراوه‌ و به‌ تێکڕا هه‌ر به‌رمیلێک به‌ 41 دۆلار و 77 سه‌نت فرۆشراوه‌.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار