کۆشکى سپی "مه‌ترسییه‌کى گه‌وره" له‌سه‌ر هاوڵاتیانى ئه‌مریکا ئاشکرا ده‌کات
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کۆشکى سپى هۆشداری ده‌دات له‌به‌رزبونه‌وه‌ى ژماره‌ى توشبوانى کۆرۆنا دواى جه‌ژنى سوپاسگوزاری و به مه‌ترسى بۆ سه‌ر ژیانى هاوڵاتیانى وڵاته‌که‌ى داده‌نێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2ى کانونى یه‌که‌مى 2020، کۆشکى سپى له‌راگه‌یه‌نراوێکدا هۆشدارى داوه له‌به‌رزبونه‌وه‌ى ژماره‌ى توشبوانى کۆرۆنا دواى جه‌ژنى سوپاسگوزارى و رایگه‌یاندوه، به‌هۆى پابه‌ندنه‌بونى خه‌ڵک به‌ڕێنماییه‌کان ئه‌مریکا روبه‌ڕوى دۆخێکى مترسیدار ده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها کۆشکى سپى راشیگه‌یاندوه، به‌هۆى به‌رزبونه‌وه‌ى ژماره‌ى توشبوانى کۆرۆنا و سنورداربونى تواناى نه‌خۆشخانه‌کان، "له‌ئێستادا ئه‌مریکا له‌دۆخێکى ئێجگار مه‌ترسیداردایه".
هاوکات ئه‌وه دووپاتکراوه‌ته‌وه که دواى جه‌ژنى سوپاسگوزاری، تیمه ته‌ندروستییه‌کان و یه‌که‌کانى چاودێرى توشبوانى کۆرۆنا ده‌که‌ونه ژێر فشارێکى زیاتر‌و قورسه‌وه.
رۆژانه له ئه‌مریکا 150 هه‌زار حاڵه‌تى توشبون به‌کۆرۆنا تۆمارده‌کرێت و وه‌ک یه‌که‌م وڵات داده‌نرێت بۆ زۆربوون و ته‌شه‌نه‌ى ڤایرۆسکه و تائێستا 14 ملیۆن و 152 هه‌زار و 108 که‌س له‌و وڵاته توشى کۆرۆنا بون و 277 هه‌زار و 739 که‌سیش به‌هۆى په‌تاکه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.