په‌رله‌مانتارێک به‌ کۆرۆنا گیانى له‌ده‌ستدا

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق ئاشکراى کرد که‌ سێیه‌م په‌رله‌مانتاریان به‌ ڤایرۆسى کۆرۆنا گیانى له‌ده‌ستداوه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 3ى کانونى یه‌که‌مى 2020، حه‌سه‌ن که‌عبى جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند:"عه‌لى عه‌بودى، په‌رله‌مانتارى ره‌وتى حیکمه‌ له‌دواى توشبوونى به‌ ڤایرۆسى کۆرۆنا ئه‌مڕۆ گیانى له‌ده‌ستداوه‌".

عه‌لى عه‌بودى سێیه‌مین په‌رله‌مانتارى عێراقه‌ به‌ کۆرۆنا گیان له‌ده‌ستبدات، له‌کاتێکدا په‌رله‌مانتاران(غه‌یدا که‌مبش) و (حسێن ئه‌لزه‌هیرى) دواى توشبوونیان به‌ ڤایرۆسه‌که‌ گیانیان له‌ده‌ستدا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار