خامنه‌یى دۆخى ناجێگره
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
عه‌لى خامنه‌یى رابه‌رى کۆمارى ئیسلامى ئێران بارودۆخى ته‌ندروستى تێکچووه و مه‌ترسى له‌سه‌ر ژیانى هه‌یه، وه‌ک که‌ناڵێکى ئه‌مه‌ریکى له زارى رۆژنامه‌نووسێکى ئاگادارى ئێرانه‌وه بڵاویکردۆته‌وه.
ماڵپه‌ڕى "الحره"ى ئه‌مه‌ریکى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 5ى کانونى یه‌که‌م له راپۆرتێک‌دا بڵاویکردووه‌ته‌وه که له ئه‌کاونتى " محه‌مه‌د ئه‌هوازی" ڕۆژنامه‌نوسى ئێرانى له‌تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر بڵاویکردووه‌ته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که به‌پێى سه‌رچاوه‌کانى هه‌واڵى ناوخۆیى ئێران بارودۆخى (عه‌لى خامنه‌یی) ڕێبه‌رى باڵاى شۆڕشى ئیسلامى ئێران تێکچووه".
هاوکات، که‌ناڵى ئه‌لحوره باس له‌وه‌ش ده‌کات که خامنه‌یى ده‌سه‌ڵاته‌کانى نوسینگه‌ى ڕێبه‌رى باڵاى گواستووه‌ته‌وه بۆ (موجته‌با خامنه‌یی) کوڕى که سه‌رپه‌رشتى چه‌ندین ده‌زگاى ئه‌منى و هه‌واڵگرى ده‌کات له ئێران.