تورکیا قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى ته‌واوى راگه‌یاند

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
حکومه‌تى تورکیا رایگه‌یاند، به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى ژماره‌ى توشبووانى کۆرۆنا له‌و وڵاته‌ و تۆمارکردنى گه‌وره‌ترین ژماره‌ى توشبوون له‌رۆژێکدا که‌32 هه‌زارو  736 توشبوو بووه‌، به‌وهۆیه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى سه‌رانسه‌رى راگه‌یاند.

دواى راگه‌یاندنى بڕیارى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى سه‌رانسه‌ریش له‌ کۆتاییه‌کانى هه‌فته‌دا که‌به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى ژماره‌ى توشبووانى کۆرۆنا ده‌رکراوه‌، ده‌زگاکانى راگه‌یاندنى تورکیا که‌مێک پێش ئێستا وێنه‌ى شه‌قامه‌کانى ئه‌سته‌نبوڵ و ئه‌نقه‌ره‌یان بڵاوکرده‌وه‌ که‌ هاتوچۆکردن وه‌ستاوه‌.

دوێنێ هه‌ینى  193 که‌س له‌تورکیا به‌ کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و تا ئێستاش مردووانى کۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته‌ 14 هه‌زارو 509 که‌س.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار