‌ڤاکسینى کۆرۆنا گه‌یشته‌ سعودیه‌

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
راوێژکارى پزیشکى و نه‌خۆشیه‌ بۆماوه‌ییه‌کانى سعودیه‌ رایگه‌یاند، ڤاکسینى ڤایرۆسى کۆرۆنا گه‌یشتوه‌ته‌ شانشینى عه‌ره‌بى و ئێستا ئاماده‌یه‌ بۆ به‌کارهێنان .

عارف عومرى راوێژکارى پزیشکى و نه‌خۆشیه‌ بۆماوه‌ییه‌کانى سعودیه‌ رایگه‌یاند، له‌ئێستادا ڤاکسینى کۆرۆنا گه‌یشتوه‌ته‌ سعودیه‌، که‌سانى به‌ساڵاچو، ئه‌و که‌سانه‌ى نه‌خۆشى درێژخایه‌نیان هه‌یه‌و ئه‌وانه‌ى له‌ژێر چاودێرى تایبه‌تدان له‌گه‌ڵ کارمه‌ند و پزیشکان له‌و گروپانه‌ن له‌ قۆناغى یه‌که‌مدا ڤاکسینیان بۆ به‌کارده‌هێندرێت.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" ڤاکسینه‌کان کاریگه‌رى باشیان له‌سه‌ر کۆرۆنا هه‌یه‌ و هیچ کاریگه‌ریه‌کى لاوه‌کیان نیه‌".

هاوکات، محه‌مه‌د عه‌بدولعالى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى سعودیه‌ رایگه‌یاند، شانشینى یه‌کگرتوى عه‌ره‌بى توانیویه‌تى گرێبه‌ستێکى زۆر گرنگ له‌گه‌ڵ کۆمپانیاى به‌رهه‌مهێنه‌رى ڤاکسینى ڤایرۆسى کۆرۆنا واژۆ بکات، به‌مه‌ش سعودیه‌ ده‌بێته‌ یه‌که‌م وڵات که‌ ڤاکسینه‌که‌ به‌کار بهێنێت.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار