ئێران به‌ڕێوه‌به‌رى که‌ناڵێکى له‌سێداره‌دا
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ڕاگه‌یاندنه‌کانى ئێران، هه‌واڵى له‌سێداره‌دانى ڕوحوڵا زه‌م به‌ڕێوبه‌رى که‌ناڵێکى تێلگرامییان بڵاو کرده‌وه.
به‌یانى ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 12ى کانونى یه‌که‌مى 2020، ڕاگه‌یاندنه فه‌رمییه‌کانى ده‌سه‌ڵاتى ئێران، ڕایانگه‌یاند که سزاى له‌سێداره‌دانى (ڕوحوڵا زه‌م) به‌ڕێوبه‌رى که‌ناڵى تێلگرامیى (ئامه‌دنیوز)، جێبه‌جێى کراوه.
ڕوحوڵا زه‌م، به‌ڕێوبه‌رى که‌ناڵى تێلگرامى (ئامه‌دنیوز)، دانیشووى فه‌ره‌نسابوو، ساڵى ڕابردوو له سه‌ردانێکى بۆ شارى نه‌جه‌ف له عێراق، له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌کانى ده‌سه‌ڵاتى ئێرانه‌وه ڕفێندرا، دواى لێپرسینه‌وه له ناوه‌نده ئه‌منییه‌کانى ده‌سه‌ڵات، برایه به‌رده‌م دادگا و 13 تۆمه‌تى له چوارچێوه‌ى (دژایه‌تى خودا) (محاربه و افساد فى الارچ)، ئاڕاسته کرا.
ڕوحوڵا زه‌م له دانیشتنه‌کانى دادگادا، به‌شێک له دانپیدانانه‌کان و تۆمه‌ته‌کانى ڕه‌تکرده‌وه، که له‌ژێر فشار لێوه‌رگیراوه و ڕایگه‌یاند، که ڕۆژنامه‌نووسه و کارى ڕاگه‌یاندنى کردووه و تۆمه‌تى ده‌ستهه‌بوونى له هاندانى خه‌ڵک بۆ خۆپیشاندان و زیانگه‌یاندن به سیستمى ئابوریى ئێرانى ڕه‌تکرده‌وه.