ئه‌مریکا دابه‌شکردنى ڤاکسینى کۆرۆناى راگه‌یاند

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
وه‌زیرى ته‌ندروستى ئه‌مریکا رایگه‌یاند، ده‌ستیان به‌دابه‌شکردنى ڤاکسینى کۆرۆنا و هه‌ڵمه‌تى کوتانى خه‌ڵک له‌سه‌رتاسه‌رى ئه‌مریکادا کردوه‌.

ئه‌لێکس ئازرا وه‌زیرى ته‌ندروستى ئه‌مریکا رایگه‌یاند:" ده‌ستمان به‌دابه‌شکردنى ڤاکسینى کۆرۆنا و هه‌ڵمه‌تى کوتانى خه‌ڵک له‌سه‌رتاسه‌رى ئه‌مریکادا کردووه‌".

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" ملیۆنان دۆز له‌ڤاکسینى کۆرۆنامان دابه‌شکردوه‌ له‌هه‌مو ئه‌مریکادا و دواى ئه‌وه‌ش کوتانى راسته‌وخۆى هاوڵاتیان ده‌ستپێده‌که‌ن".

هاوکات، ئه‌وه‌شى ئاشکراشیکرد، ناوه‌ندى ئۆپه‌راسیۆنه‌کانى دابه‌شکردنى ڤاکسین سه‌رپه‌رشتى گه‌یاندن و دابه‌شکردنى ڤاکسینه‌که‌ ده‌که‌ن.

دوێنێ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکى ئه‌مریکا رایگه‌یاند، دامه‌زراوه‌ى خواردن و ده‌رمان ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر به‌کارهێنانى ڤاکسینى کۆمپانیاى فایزه‌ر داوه‌ و حکومه‌ت ده‌ست به‌دابه‌شکردنى ده‌کات.


 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار