پوتن بۆ بایدن: پێکه‌وه‌ به‌رپرسیارێتى تایبه‌تیمان هه‌یه‌ بۆ پاراستنى ئاسایشى جیهان

4 ساڵ لەمەوپێش




هاوڵاتى
‌حکومه‌تى روسیا رایگه‌یاند، ڤلادیمیر پوتن، سه‌رۆکى روسیا په‌یامێکى پیرۆزبایى بۆ جۆبایدن، سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریکا ناردو ئه‌وه‌ى راگه‌یاندووه‌ که‌ پێکه‌وه‌ به‌رپرسیارێتى تایبه‌تییان هه‌یه‌ بۆ پاراستنى ئاسایشى جیهان.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 15ى کانونى یه‌که‌مى 2020، به‌پێى ماڵپه‌ڕى روسیا توده‌ی، ڤلادیمیر پوتن، سه‌رۆکى روسیا پیرۆزبایى له‌ جۆ بایدن سه‌رۆکى هه‌ڵبژێدراوى ئه‌مریکا کردووه‌ به‌بۆنه‌ى سه‌رکه‌وتنى له‌ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تى که‌ له‌ 3ى مانگى ڕابردو به‌ڕێوه‌چوو.

له‌بروسکه‌یه‌کى پیرۆزباییدا سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریکا، ڤلادیمیر پوتن هیواى سه‌رکه‌وتنى له‌ئه‌رکه‌کانیدا بۆخواستوه‌ و رونیکرده‌وه‌، وڵاته‌که‌ى و ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا به‌رپرسیارێتییه‌کى تایبه‌تیان هه‌یه‌ بۆ پاراستنى ئاسایش و سه‌قامگیریى جیهان پێکه‌وه‌ توانایان هه‌یه‌ سه‌ره‌ڕاى جیاوازییه‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردنى ئه‌و ته‌حه‌دایانه‌ى که‌ئێستا جیهان روبه‌ڕوى ده‌بێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها پوتن پێشى راگه‌یاندووه‌ که‌ هاوکاریه‌کانى روسیا و ئه‌مریکا له‌سه‌ر بنه‌ماى مافى یه‌کسان و ڕێزگرتنى هاوبه‌ش ده‌توانێت وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى ئاواته‌کانى گه‌لى ئه‌و دو وڵاته‌ و کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌گشتى بێت.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار