ئێران رووبەڕووی شەپۆلێکی رەخنە دەبێتەوە بەھۆی لەسێدارەدانی رۆژنامەنووسێکەوە

4 ساڵ لەمەوپێش



 هاوڵاتى

کۆماری ئیسلامی ئێران رووبەڕووی رخەنەیەکی زۆر دەبیتەوە بەھۆی لەسێدارەدانی رۆژنامەنووس روحوڵا زەم. هەروەها باڵیۆزەکانی ئەڵمانیاو فەرەنسا بانگ دەکات بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەهۆی رەخنەکانیان لەسەر لەسێدارەدانەکە.

وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکە ناڕەزایەتی ئێرانی لەسەر رەخنەکانی فەرەنسا و یەکێتی ئەوروپا بۆ لەسێدارەدانی رۆژنامەنووس روحوڵا زەم، کە بەرلەوەی لەعێراق دەستگیربکرێت و ببرێت بۆ ئێران لەپاریس دەژیا، گەیاندە ئەو باڵیۆزانە.

تۆمەتی سەرەکی لەدژی روحوڵا زەم، بەڕێوەبردنی کەناڵی تێلیگرامی ئامەد نیوز (دەنگی گەل) بوو کەزیاتر لە ملیۆنێک شوێنکەوتوی هەبوو.

روحوڵا زەم کوڕی موحەمەد عەلی زەم، مەلایەکی دیاری شیعەیە لەئێران و هەروەها باوکی یەکێک لەبەرپرسەکانی پێشووی کۆماری ئیسلامی بووە. ناوبراو لەئێران هەڵاتبوو و پەنای بۆ فەڕەنسا بردبوو. کەناڵی تێلیگرامەکەی بەگشتی هەواڵی گەندەڵی و پێشێلکاری و هەواڵی خۆپیشاندان و گردبوونەوەکانی خەڵک لەدژی کۆماری ئیسلامی رادەگەیاند.

یەکێتی ئەورپا بەتوندترین شێوە ئەو کردارەی شەرمەزارکردو جارێکی تر دژایەتی خۆی بۆ بەکارهێنانی سزای لەسێدارەدان لەهەر هەلومەرجێکدا دووپاتکردەوە.

وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا لەسێدارەدانی ئەو رۆژنامەنووسەی بەکردارێکی «دڕندانەو جێی قبوڵنەکردن « وەسف کرد.

کۆمیتەی پاراستنی رۆژنامەنووسان لەبڵاوکراوەیەکیدا بەتوندی لەسێدارەدانی سەرنووسەری کەناڵی تێلیگرامی ئامەد نیوز شەرمەزار دەکات و دەڵێت « بە لەسێدارەدانی روحوڵا زەم، دەسەڵاتدارانی ئێران چوونە ریزی دەستەو تاقمە تاوانکارییەکان و توندڕەوە توندوتیژەکانی کەڕۆژنامەنووسان بەکوشتنیان بێدەنگ دەکەن».

شەریف مەنسور، بەڕێوەبەری بەرنامەی CPJ بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا لەواشنتنەوە وتی « ئەمە کردارێکی دڕندانەو شەرمەزارییە کەپێویستە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی نابێت پشتگوێی بخات».

سوپای پاسداران پاییزی ساڵی رابردوو دەستگیرکردنی زەمی راگەیاندو بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە لەڕێگای چالاکییەکی بەهێزی ئاسایشەوە وایان کردووە کەناوبراو بگەڕێتەوە وڵات و لەوێ دەستگیریان کردووە. زۆری نەخایاند دەرکەوت روحوڵا زەم لەعێراق دەستگیرکراوەو رادەستی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی کراوەتەوە.

سیستمی دادوەریی ئێران رایگەیاند کەدادگای باڵای ئەو وڵاتە سزای لەسێدارەدانی روحوڵا زەم رۆژنامەوانی دیاری دژە حکومەتی پەسەند کردووە کەساڵی رابردوو دەستگیرکرا.

وتەبێژی دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێران لەوەڵامی پرسیارێکدا رۆژی سێشەممە 8ی مانگی 12 پشتڕاستی کردەوە کەدادگای باڵا بڕیارەکەی دادگای شۆڕشی کە لەسەر ئەو کەیسە دەرکرابوو، پەسەند کردووە .

سوپای پاسداران پاییزی ساڵی رابردوو دەستگیرکردنی زەمی راگەیاندو بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە لەڕێگای چالاکییەکی بەهێزی ئاسایشەوە وایان کردووە کەناوبراو بگەڕێتەوە وڵات و لەوێ دەستگیریان کردووە. زۆری نەخایاند کەدەرکەوت روحوڵا زەم لەگەشتێکدا کە بۆ عێراق کردوویەتی، لەو وڵاتەدا دەستگیرکراوەو رادەستی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی کراوەتەوە.

دوای دەستگیرکردنی ناوبراو هەندێک لەدانپێدانانە تەلەفزیۆنییەکانی روحوڵا زەم لەتەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامییەوە بڵاوکرانەوە کەئەو لەدادگا دانپیانانەکەی رەتکردەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا چەندین جارو لەچەند دۆسیەیەکی جیاجیادا پێشێلکاریە بەردەوام و دووبارەکانی رژێمی ئێرانی لەدژی هاووڵاتیانی ناو ئێران ئیدانە کردووە.

نێردەی ئەمریکا لەنەتەوەیەکگرتووەکانیش ئەمساڵ 7ی مانگی 10 نیگەرانی قووڵی خۆی دەربڕی سەبارەت بەپێشێلکارییە بەرچاوەکانی مافی مرۆڤ لەئێران، لەوانە دەرکردنی سزای سێدارە لەدادگا نادادپەروەرانەکاندا.

کێڵی کرەفت، لەلێدوانێکدا لەکۆمیتەی سێیەمی ئەنجومەنی گشتی نەتەوەیەکگرتوەکاندا وتی: ئەمریکا بەقووڵی نیگەرانی پێشێلکارییە بەرچاوەکانی مافی مرۆڤە لەئێران، لەوانە ئەو سزایانەی سێدارە کەدوای دادگاییکردنی نادادپەروەرانە و دانپێدانانی زۆرەملێ لەڕێگەی ئەشکەنجەوە بەسەر زیندانییەکاندا دەسەپێت

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار