کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌ردۆغان و کازمى ده‌ستى پێ‌کرد
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کۆبوونه‌وه‌ى دوو قۆڵى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆمارى تورکیا و مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق له‌کۆشکى جایکاى شارى ئه‌نقه‌ره‌ى پایته‌ختى تورکیا ده‌ستى پێ‌کرد و گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ندین ته‌وه‌ر ده‌که‌ن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 17ى کانونى یه‌که‌مى 2020، مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق به‌سه‌ردانێکى فه‌رمى گه‌یشته وڵاتى تورکیا و بڕیاره تاوتوێى دۆسیه‌ى سیاسى و ئه‌منى و ئابورى هه‌ردوولا وڵات بکه‌ن، ئه‌و سه‌ردانه‌ش له‌کاتێکدایه تائێستا چاره‌سه‌رى کێشه‌کانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌ته‌واوى نه‌کراوه.
به‌رنامه‌ى سه‌ردانه‌که‌ى کازمى بۆ تورکیا به‌مشێوه‌یه‌یه:
- کۆنترۆڵکردنى سنوورى نێوان عێراق و تورکیا
- زیاترکردنى ئاڵوگۆڕى بازرگانى نێوان هه‌ردوولا
- هاوئاهه‌نگى تایبه‌ت به ئاو، نه‌وت و هه‌نارده‌کردن
- زیاترکردنى وه‌به‌رهێنانى تورکیا له عێراق
- رێگاى ستراتیژیى نێوان به‌نده‌رى گه‌وره‌ى فاو و تورکیا
- کێشه‌ى پارتى کرێکارانى کوردستان- په‌که‌که
- راگرتنى هێرشه ئاسمانییه‌کانى تورکیا له‌نێو خاکى عێراق
- کاراکردنه‌وه‌ى رێککه‌وتنى پێدانى ڤیزا
- کاراکردنى لیژنه‌ى هاوبه‌شى ئابوورى نێوان هه‌ردوولا