ماکرۆن تووشى کۆرۆنا بوو
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکایه‌تى فه‌ره‌نسا تووشبوونى ئیمانوئێل ماکرۆن سه‌رۆکى وڵاته‌که به ڤایرۆسى کۆرۆنا ڕاگه‌یاند که نیشانه‌کانى ڤایرۆسه‌که‌ى تێدایه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 17ى کانونى یه‌که‌مى 2020، به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوێک که له‌لایه‌ن کۆشکى ئیلیزێیوه بڵاوکرایه‌وه”ماکرۆن بۆ ماوه‌ى حه‌وت ڕۆژ خۆى که‌ره‌نتین ده‌کات، به‌ڵام له ئه‌رکى به‌ڕێوه‌بردنى وڵات دانابڕێت و به ئۆنلاین کاره‌کانى جێیبه‌جێ ده‌کات".
له هه‌فته‌ى ڕابردوودا سه‌رۆکى فه‌ره‌نسا له لوتکه‌ى یه‌کێتى ئه‌وروپا له برۆکسل چاوى به ژماره‌یه‌ک به‌رپرسى ئه‌وروپایى که‌وتووه.
دوابه‌دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵى تووشبوونى ماکرۆن به کۆرۆنا، هه‌ندێک له سه‌رکرده‌کانى ئه‌وروپا که له‌و لوتکه‌یه به‌شداربوون و به‌ریه‌ککه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ماکرۆن، بڕیاریاندا خۆیان که‌ره‌نتین بکه‌ن له‌وانه‌ش پیدرۆ سانشێز سه‌رۆک وه‌زیرانى ئیسپانیا و چارڵس میشێل سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى ئه‌وروپا.
تائێستا له فه‌ره‌نسا نزیکه‌ى 60 هه‌زار که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و نزیکه‌ى دوو ملیۆن که‌سیش تووشى ڤایرۆسه‌که بوون.