نرخى نه‌وتى خاو 52 دۆلارى تێپه‌راند

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
نرخى نه‌وتى خاو به‌رده‌وامه‌ له‌ به‌رزبونه‌وه‌و ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ یه‌ک به‌رمیل نه‌وت گه‌یشتووه‌ته‌ 52 دۆلارو 32 سه‌نت.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 19ى کانونى یه‌که‌مى 2020، یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت به‌ 52 دۆلارو 32 سه‌نت له‌بازاره‌کاندا مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ ده‌کرێت.

هه‌روه‌ها یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس) به‌ 48 دۆلارو 96 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ ده‌کرێت.

هاوکات یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به‌ 51 دۆلارو 17 سه‌نته‌وه‌ مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ ده‌کرێت.

به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وتى خاو بۆ کاریگه‌رییه‌کانى ڤاکسینى کۆرۆنا ده‌گه‌رێته‌وه‌ که‌ گه‌یشتووه‌ته‌ زۆربه‌ى وڵاتان و تا راده‌یه‌ک جوڵه‌ى بازارى نه‌وتى زیاد کردووه‌.

هه‌فته‌ى رابردوو وه‌زیرى نه‌وتى عێراق ئه‌وه‌ى ئاشکرا کرد له‌سه‌ره‌تاى ساڵى نوێدانرخى نه‌وتى خاو بۆ هه‌ر به‌رمیلێک ده‌گاته‌ 55 دۆلار.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار