تره‌مپ بڕیارى لێخۆشبوونى بۆ خه‌زورى ئیڤانکا ده‌رکرد
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کۆشکى سپى ئاشکرایکرد که ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه 24ى کانونى یه‌که‌م، بڕیارى لێخۆشبوونى بۆ چارلز کۆشنه‌رى باوکى جارید کۆشنه‌رى هاوسه‌رى ئیڤانکا ده‌رکرد.
کۆشکى سپى له ڕاگه‌یه‌نراوێکدا بڵاویکرده‌وه، دۆناڵد تره‌مپ بڕیارى لێخۆشبوونى بۆ 29 که‌س ده‌رکردووه که یه‌کێکیان خه‌زوورى ئیڤانکا تره‌مپه.
لێخۆشبوونهوهکهى دۆناڵد تره‌مپ، ڕۆجێر ستۆن، هاوڕێى نزیک و یاریده‌ده‌رى پێشوو، پۆڵ مانافۆرت، سه‌رۆکى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌کانى پێشووى تره‌مپ و چارلز کۆشنه‌ر، باوکى گه‌وره ڕاوێژکارى تره‌مپ، جارید کۆشنه‌رى گرتووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها له ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌دا باسله‌وه کراوه که مانافۆرت تاوانبار کراوه له چوارچێوه‌ى لێکۆڵینه‌وه‌کانى ده‌ستێوه‌ردانه‌کانى ڕوسیا له هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌مریکا له ساڵى 2016، هه‌روه‌ها ڕۆجێر ستۆن که تاوانبار بوو به سوێند خواردنى به درۆ به‌رامبه‌ر یاساناسان له‌و دۆسیه‌یه‌دا، له لیستى ئه‌وانه‌دایه که تره‌مپ لێخۆشبوونى بۆ ده‌رکردوو.
پێشتریش دۆناڵد تره‌مپ لێخۆشبوونى بۆ 15 که‌سى دیکه ده‌رکردووه، له‌ناویاندا دوو ئه‌ندامى کۆنگرێسى ئه‌مریکاى تێدایه، سه‌ره‌ڕاى دوو ئه‌ندامى پێشووى کۆمارییه‌کان هه‌ریه‌که له دنکان هانته‌ر له کالیفۆرنیا و کریس کۆلێنز له نیویۆرک.
هه‌روه‌ها تره‌مپ دوێنێ چوارشه‌ممه لێخۆشبوونى بۆ چوار له تاوانبارانى کوشتارى ساڵى 2007ى به‌غداد ده‌رکرد که سزادرابوون به زیندانیکردن بۆ ماوه‌یه‌کى درێژ.
هاوکات دۆناڵد تره‌مپ له شه‌پۆلى لێخۆشبوونهکانیدا بڕیارى بۆ دوو ئه‌فسه‌رى پاسه‌وانى سنورى ئه‌مریکا ده‌رکرد که تاوانباربوون به ته‌قه‌کردن له مکسیکییهکان له ساڵى 2005.