‌یه‌که‌م تووشبون به‌ ڤایرۆسه‌ نوێیه‌که‌ له‌ ئه‌ڵمانیا تۆمارکرا

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌ڵمانیا رایانگه‌یاند، یه‌که‌م حاڵه‌تى توشبون به‌ ڤایرۆسه‌ نوێیه‌که‌ى کۆرۆنایان تۆمارکردوه‌ که‌ له‌ بریتانیاوه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 24ى کانونى یه‌که‌مى2020، راگه‌یه‌ندراوێکى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌ ویلایه‌تى بادن-فۆرتمبێرگى باشورى ئه‌ڵمانیا، ژنێک که‌ له‌ 20ى (کانونى یه‌که‌م/12)ى 2020 له‌ بریتانیاوه‌ و له‌رێگه‌ى فڕۆکه‌خانه‌ى فرانکفۆرته‌وه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ وڵاته‌که‌ی، پاش ئه‌نجامدانى پشکنین ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ توشى ڤایرۆسه‌ نوێیه‌که‌ى کۆرۆنا بووه‌.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌کراوه‌ که‌ ئه‌و ژنه‌ى تووشبووه‌ به‌مه‌به‌ستى سه‌ردانى که‌سوکاره‌که‌ى خۆى گه‌یشتوه‌ته‌ ئه‌ڵمانیا و له‌ فڕۆکه‌خانه‌وه‌ به‌ ئۆتۆمبێلێکى خۆیان چووه‌ته‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌، له‌ئێستاشدا که‌ره‌نتین کراوه‌.

مات هانکۆک وه‌زیرى ته‌ندروستى بریتانیا له‌ 14ى ئه‌م مانگه‌ رایگه‌یاند، زانایانى وڵاته‌که‌ى ڤایرۆسێکى نوێیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ که‌ به‌ناونیشانى (B.1.1.7) به‌خێراییه‌کى زۆر بڵاوده‌بێته‌وه‌ وه‌ک ڤایرۆسێکى نوێى کۆرۆنا هه‌ژمار ده‌کرێت.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار