فه‌ره‌نسا یه‌که‌م حاڵه‌تى به ڤایرۆسه نوێیه‌که‌ى کۆرۆنا راگه‌یاند
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
فه‌ره‌نسا یه‌که‌م حاڵه‌تى توشبوونى به جۆرى دووه‌مى کۆرۆنا راگه‌یاند و به‌رپرسانى ته‌ندروستى ئه‌و وڵاته‌ش هۆشدارى ده‌ده‌نه هاوڵاتیان و داوایان لێده‌که‌ن له خۆپارێزییه‌کانیان به‌رده‌وام بن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 26ى کانونى یه‌که‌مى 2020، به‌پێى هه‌واڵێکى ئاژانسى هه‌واڵى (بى بى سی)، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى فه‌ڕه‌نسا یه‌که‌م حاڵه‌تى توشبوونى به جۆرى دووه‌مى کۆرۆنا راگه‌یاندووه و ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه، هاوڵاتییه‌که خه‌ڵکى فه‌ره‌نسایه و نیشته‌جێى به‌ریتانیا بووه، به‌ڵام پاش گه‌رانه‌وه‌ى بۆ فه‌ڕه‌نسا، له ٢١ى کانوونى یه‌که‌م پشکنینى ئه‌نجام داوه و ده‌رکه‌وتووه هه‌ڵگرى ڤایرۆسه‌که‌یه.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى فه‌ڕه‌نسا ئه‌وه‌ى خستۆته‌روو که دۆخى ته‌ندروستى نه‌خۆشه‌که جێگیره.
جۆرى دووه‌مى ڤایرۆسى کۆرۆنا له باشوور و باشوورى خۆرئاواى به‌ریتانیا له سه‌ره‌تاى مانگى ئه‌یلوله‌وه سه‌ریهه‌ڵدا و له ناوه‌ڕاستى کانوونى یه‌که‌م چه‌ند حاڵه‌تێکى نوێ تۆمارکران.
بۆ ڕێگرى کردن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى ڤایرۆسه‌که زیاتر له 40 وڵاتى جیهان سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه‌کانیان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیادا راگرت.