ماڵی شیعه‌ی موقته‌دا سه‌در و ماڵی كوردستانیی قوباد تاڵه‌بانی روانینێكی رۆژنامه‌وانی بۆ داهاتووی عێراق و هه‌رێم
سامان ساڵح فه‌ره‌ج
4 ساڵ لەمەوپێش
سامان ساڵح فه‌ره‌ج
له‌م وتاره‌دا به‌شێوه‌یه‌كی خێرا و دوور له‌ڕۆچوون به ناو زانیاری و هێڵه ورده‌كان، سه‌رنجێك ده‌خه‌مه سه‌ر داهاتووی هه‌رێمی كوردستان و عێراق. رۆژی 2 ی دیسه‌مبه‌ر واته: 12/2020، موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌دری شیعه، له تویتێكدا بانگه‌وازی بۆ یه‌كسختنی ریزه‌كانی شیعه و پێویستی پێكه‌وه‌بوونی له پێناو خودا و پێغه‌مبه‌ر و ئاڵای لااله الا الله ... كرد و چه‌مكی "ماڵی شیعه"ی هێنایه‌وه به‌رباس بۆ مه‌به‌ستی یه‌كخستن و به‌هێزیی مانه‌وه، ئه‌م چه‌مكه؛ "ماڵی شیعه" هه‌ر له دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراقه‌وه و به تایبه‌ت له ساڵی 2004 له‌سه‌ر زاری سیاسه‌تمه‌داری كۆچكردوو، ئه‌حمه‌د چه‌له‌بیی، هاته كایه‌وه. دروشمی دوا هه‌ڵبژاردنی عێراق له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی سائیرون، بریتی بوو له "الدولة المدنیة" واته: (ده‌وڵه‌ت یان حكومه‌تێكی شارستانی) هاوپه‌یمانێتییه‌كه هه‌ر له‌شیعه‌وه هه‌تا شیوعی تێدابوو، دروشمه‌كانی هاوپه‌یمانێتیی سائیرون، خه‌ڵكێكی زۆری فریودا و زۆرینه‌ی ژماره‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی عێراقی به‌ده‌ستهێنا و دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانێكی بێلایه‌ن "عادل عه‌بدولمه‌هدی" به سازان دانرا، هیچ پڕۆژه‌یه‌كی شارستانی سه‌رینه‌گرت و دوای نزیكه‌ی 11 مانگ شكست به حكومه‌ته‌كه‌ی هێنرا و سه‌دان كوژراو و بریندار له خۆپیشاندانه‌كانی دژ به حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌ید عادل، كه‌وته‌وه.
ئێستا بارودۆخه‌كه چۆنه؟ له‌دوای شكستی حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌ید عادل، حكومه‌تی كار به‌ڕێكه‌ر هاته سه‌ركار، قانونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق گۆڕدرا و پاڵپشتی سه‌ره‌كی و به‌رگریكار لێی هاوپه‌یمانێتی سائیرونی موقته‌دا سه‌در بوو، كه ئه‌مجاره‌ش له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵمه‌تێكی تره‌وه گومان ده‌كه‌م زۆرینه‌ی هه‌ڵبژاردن بباته‌وه، كه هه‌ڵبژاردنێكی گۆڕاو و سه‌خت ده‌بێت بۆ عێراق و ماڵوێرانكه‌ر ده‌بێت بۆ هه‌رێمی كوردستان. دروشمی سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ی موقته‌دا سه‌در " رێكخستنه‌وه‌ی ماڵی شیعه" كۆكه له‌گه‌ڵ ئاراسته‌ی قانونی هه‌ڵبژاردن، چونكه له جاری رابردوودا سه‌رباری بانگه‌شه‌ی ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی، به‌ڵام هیچ سوننه‌یه‌ك له لیسته‌كه‌یدا ده‌رنه‌چوو، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ مه‌ده‌نی بوونی لیسته‌كه‌ی، ته‌نها یه‌كڕه‌نگی شیعه به سه‌ریدا زاڵبوو به‌پێچه‌وانه‌ی داب و نه‌ریتی دیموكراسی و چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامدان و ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن هه‌ر له‌م مانگه‌دا، ره‌وتی سه‌در بانگه‌وازی ئه‌وه‌یانكرد كه "ده‌بێت"! سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق ( گه‌ر هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت بكرێت) له‌وان بێت، خۆ نه‌شكرێت ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌ر ده‌ست و پێ به‌ستراوی ئه‌وانه!. هه‌رێم و عێراق و داهاتوو: یه‌كه‌م: عێراق له‌ڕێگه‌یه‌كی دووفاقدایه؛ 1- یان سه‌ركه‌وتن و مانه‌وه. 2- یان رووخان و هه‌ڵوه‌شانه‌وه و شه‌ڕی ناوخۆیی. بۆ یه‌كه‌میان، ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان نه‌هێڵێت. بۆ دووه‌میان، هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ خۆیدا ناهێڵێت، له‌م قسه‌یه‌م له‌ڕووی ئه‌خلاقی و زانستییه‌وه به‌رپرسم. دووه‌م: هه‌رێمی كوردستان: ئه‌وه‌ی مایه‌ی مه‌ترسییه، هه‌رێمی كوردستان هیچ رێگه‌یه‌كی له به‌رده‌مدا نییه، خۆزگه وه‌ك عێراق دوو رێگه‌یشی له‌به‌رده‌ستدا بووایه، تا هێزی بۆ بژارده‌یه‌ك كۆبكردایه‌ته‌وه، ده‌بێـ رێچكه‌یه‌ك بدۆزرێته‌وه بۆ "مانه‌وه". له ڕوانگه‌ی هه‌ستكردن به‌م مه‌ترسیه، رۆژی 28/12/2020 رێكه‌وتی دووشه‌ممه، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكی شاندی دانوستانكار له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌ڕوونی و بێ په‌رده له په‌رله‌مانی كوردستان، به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی زانیاری له كۆبوونه‌وه‌كه‌وه، به به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی راگه‌یاندووه: "ئه‌گه‌ر ماڵی كوردستانیی دروست نه‌كه‌ین، شتێك به ناوی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان نامێنێت".
له‌وه‌ده‌چێت سوودێكی گه‌وره‌ی شاندی دانوستانكار ئه‌وه‌بێت كه، له نیه‌تی ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق تێگه‌یشتبن، كه بریتییه له "نه‌هێشتنی هه‌رێمی كوردستان". هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ر ئێستا ده‌ست به دروستكردنی ماڵی كوردستانیی بكات، زۆر دره‌نگه به‌ڵام هه‌ر نه‌چووه بچێت!، چونكه به دڵنیاییه‌وه هه‌رێمی كوردستان به‌م دۆخه‌ی ئێستایه‌وه به‌رگه‌ی كه‌مترین فشار ناگرێت، به تایبه‌ت كه عێراق ئه‌مجاره ته‌نها نییه بۆ جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی نه‌هێشتنی هه‌رێمی كوردستان.
عێراقی داهاتوو 2021 یان 2022، عێراقی حوكمی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانییه، هیچ سازان و هاوبه‌شییه‌ك له سایه‌ی قانونی نوێی هه‌ڵبژاردنه‌وه نامێنێته‌وه، پۆسته كارتۆنییه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماریش بۆ كورد نابێت، فیدڕاڵیه‌تیش جگه له ناونیشانێكی نووسراو چیدیكه نییه، ئێستا ئیتر كاتی بیركردنه‌وه‌ی كوردستانییانه‌یه، (هه‌نگاو به هه‌نگاو نا)، به‌ڵكو ده‌بێت هه‌رێم "قه‌ڵه‌مباز بدات" ده‌نا هه‌ردوو قاچی له بندا ده‌بڕنه‌وه". ماڵی شیعه‌ی موقته‌دا سه‌در، بۆ ده‌ستكه‌وتنی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق و چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كی دیكه‌یه، به‌ڵام گرنگیی ماڵی كوردستانی بۆ هه‌رێم، له‌پێناو رزگاركردنی هه‌موو خاك و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستاندایه، رۆژگار له نێوانمادا ده‌بێت.