باوکى بۆریس جۆنسن داواى پاسپۆرتى فه‌ره‌نسا ده‌کات
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
باوکى بۆریس جۆنسن سه‌رۆک وه‌زیرانى به‌ریتانیا رایگه‌یاند:" له پرۆسه‌ى پێشکه‌شکردنى داخوازینامه‌ى به‌ده‌ستهێنانى پاسپۆرتى فه‌ره‌نسیدایه بۆ هێشتنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى له‌گه‌ڵ یه‌کێتى ئه‌وروپادا پاش ده‌رچوونى له‌نده‌ن له یه‌کێتى ئه‌وروپا".
ستانلى جۆنسن، ئه‌ندامى پێشووى په‌رله‌مانى ئه‌وروپا که له ریفراندۆمه‌که‌ى ساڵى 2016 ده‌نگى به مانه‌وه‌ى به‌ریتانیا له یه‌کێتییه‌که دا، به رادیۆى RTLى فه‌ڕه‌نسى راگه‌یاند ئه‌و ویستى ببێت به هاووڵاتى فه‌ره‌نسا چونکه په‌یوه‌ندییه‌کى به‌هێزى خێزانى له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسادا هه‌یه. هه‌روه‌ها جۆنسنى ته‌مه‌ن 80 ساڵان که به زمانى فه‌ره‌نسى قسه‌ى کرد راشیگه‌یاند: " ئه‌گه‌ر به راستى تێگه‌یشتبم، من فه‌ره‌نسیم، دایکم له فه‌ره‌نسا له دایک بووه، دایکى ئه‌و له ئه‌سڵدا فه‌ره‌نسى وه‌کو باپیری. جا بۆمن گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ هه‌مان شتى که پشتر هه‌مانبووه. ئه‌وه‌ش خۆشحاڵم ده‌کات."
هاوکات ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که "بێگومان هه‌میشه ئه‌وروپاییه‌ک ده‌بم. که‌س ناتوانێت به خه‌ڵکى به‌ریتانیا بڵێت: تۆ ئه‌وروپایى نیت. هه‌بوونى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ یه‌کێتى ئه‌وروپادا گرنگه."
به‌ڵام بۆریسى کوڕى له ریفراندۆمه‌که‌ى ساڵى 2016دا یه‌کێک بوو له که‌سه ناوداره‌کانى هه‌ڵمه‌ته‌کان بۆ ده‌رچوون له یه‌کێتییه‌که و گوتى به‌ریتانیا ده‌شێت وه‌ک گه‌لێکى ته‌واو سه‌روه‌ر له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و یه‌کێتییه‌ى که ئه‌و به زۆر بیرۆکراسى وه‌سفى کرد سه‌رکه‌وتووبێت.
به‌ڵام له رۆژى چوارشه‌ممه سه‌رۆک وه‌زیرانى به‌ریتانیا په‌یامێکى زۆر نه‌رمترى هه‌بوو رایگه‌یاند: " ئه‌مه کۆتایى به‌ریتانیا نییه وه‌کو وڵاتێکى ئه‌وروپا، ئێمه له چه‌ندین رێگاوه شارستانیه‌تى سه‌ره‌کى ئه‌وروپاین و ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر ئه‌مه."
به‌ریتانیا به فه‌رمى له شه‌وى پێنجشه‌ممه‌وه یه‌کێتییه‌که به‌جێده‌هێڵێت پاش 48 ساڵ ئه‌ندامێتى له‌ناو ئه‌و یه‌کێتییه‌دا.