له‌یه‌که‌م رۆژى ساڵى نوێدا نرخى نه‌وت به‌رزده‌بێته‌وه‌

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
له‌یه‌که‌م رۆژى ساڵى نوێى 2021دا نرخى نه‌وت به‌رزده‌بێته‌وه‌و یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت گه‌یشتووه‌ته‌ 51 دۆلارو 72 سه‌نت.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 1ى کانونى دووه‌مى 2021، نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت به‌ 51 دۆلارو 72 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ ده‌کرێت.

هه‌روه‌ها یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس) به‌ 48 دۆلارو 63 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ ده‌کرێت.

هاوکات یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به‌ 50 دۆلارو 39 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ ده‌کرێت.

له‌ 20ى ئه‌ مانگه‌دا جۆو بایدن سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریکا ده‌گاته‌ کۆشکى سپى و چاودێرانى ئابوورى و بازارى نه‌وت رایانگه‌یاند که‌ به‌وهۆیه‌وه‌ نرخى نه‌وت ده‌گاته‌ 55 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێک، چونکه‌ سه‌قامگیرى بۆ بازارى نه‌وت زیاتر ده‌گه‌رێته‌وه‌.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار