لایه‌نگرانى تره‌مپ کۆبونه‌وه‌ى کۆنگرێسیان راگرت
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دواى ئه‌وه‌ى داواى له مایک پێنسى جێگرى کرد تا ئه‌نجامه‌کان ره‌تبکاته‌وه، دۆناڵد تره‌مپ هێرشیکرده سه‌رى و رایگه‌یاند، ئه‌و غیره‌تى نه‌بووه وڵاته‌که‌یان بپارێزێت و لایه‌نگرانى چوونه سه‌ر باڵه‌خانه‌ى کۆنگرێس و کۆبونه‌وه‌که به‌و هۆیه‌وه راگیراوه.
دۆناڵد تره‌مپ له تویتێکدا رایگه‌یاند:"مایک پێنس غیره‌تى نه‌بوو تا وڵات و ده‌ستوره‌که‌مان بپارێزێت و ده‌رفه‌ت بدات به ویلایه‌ته‌کان بۆ راستکردنه‌وه‌ى چه‌ند حه‌قیقه‌تێک".
له ئێستادا به‌هۆى پشێوى و ئاڵۆزى لایه‌نگرانى تره‌مپه‌وه، کۆبوونه‌وه‌ى کۆنگرێسى ئه‌مریکا به سه‌رۆکایه‌تى مایک پێنسى جێگرى راگیراوه.
بڕیاره له چه‌ند کاتژمێرى داهاتوودا، کۆنگرێسى وڵاته‌که ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تى مانگى 11ى 2020 به فه‌رمى په‌سه‌ند بکات. مایک پێنس، جێگرى سه‌رۆکى ئه‌مریکا سه‌رۆکایه‌تى کۆنگرێس ده‌کات بۆ داننان و یه‌کلاکردنه‌وه‌ى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌مریکا و تره‌مپیش داوا له‌پێنس ده‌کات ده‌ستور بپارێزێت.
پێشتر جۆوبایدن سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریکا رایگه‌یاند ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌کان له قازانجى پارته‌که‌ى بووه‌و ئه‌و پرسه کۆتایى هاتووه، به‌ڵام به‌شێک له ئه‌ندامانى کۆمارییه‌کان ئه‌نجامه‌کان به‌م شێوه‌یه‌ى ئێستا ره‌تده‌که‌نه‌وه.