بایدن: داوا له تره‌مپ ده‌که‌م ئه‌م فه‌وزایه رابگرێت
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جۆو بایدن سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریکا له ویلایه‌تى دێلاور، رایگه‌یاند که دیموکراسى هێرشى کرایه سه‌ر و داواى له تره‌مپ و کۆمارییه‌کان کرد ئه‌و فه‌وزایه بوه‌ستێنێت.
جۆو بایدن، سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریکا له حزبى دیموکراته‌کان رایگه‌یاند:"ئه‌وه‌ى رووده‌دات ده‌ستدرێژى بوو بۆ پیرۆزترین دامه‌زراوه که کۆنگرێسه‌و پێویسته پیاو ژنانى ئه‌ندامانى کۆنگرێس بپارێزرێن".
ناوبراو راشیگه‌یاند:" پێویسته تره‌مپ ئه‌م فه‌وزایه رابگرێت، ئێمه‌و کۆمارییه‌کان و سه‌ربه‌خۆکانیش ده‌بێت گه‌لى ئه‌مریکا بپارێزین، هه‌موو جیهان و مناڵه‌کانمان سه‌یرمان ده‌که‌ن".
هه‌روه‌ها بایدن داواى له تره‌مپ کرد که له ئاستى به‌رپرسیارێتیدا بێت.
هاوکات ئه‌و روداوه‌ى کۆنگرێسى به رووداوێکى ناخۆش وه‌سف کرد‌و وتى:" ئه‌مریکا زۆر گه‌وره‌تره له‌م رووداوانه، ئه‌مه خۆپیشاندان نییه‌و جۆرێکه له فه‌وزا".