ده‌نگدان بۆ سه‌رکه‌وتنى بایدن له‌ کۆنگرێس ده‌ستى پێکرده‌وه‌

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

به‌هۆى خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تى لایه‌نگرانى تره‌مپ دانیشتنه‌کانى دوێنێى کۆنگرێسى ئه‌مریکا راگیران، دواى چه‌ند کاتژمێرێک دانیشتنه‌کان بۆ داننان به‌ئه‌نجامه‌کانى هه‌ڵبژاردن و سه‌رکه‌وتنى بایدن به‌سه‌ر تره‌مپدا ده‌ستیانپێکرده‌وه‌.

سه‌ره‌تا ده‌نگه‌کانى ده‌سته‌ هه‌ڵبژاردن بۆ ویلایه‌تى په‌نسلڤانیا خوێنرایه‌وه‌، حه‌وت ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پیرانى کۆمارییه‌کان ئه‌نجامه‌کانیان ره‌تکرده‌وه‌، به‌ڵام به‌زۆرینه‌ى ده‌نگ ئه‌نجومه‌نى پیران تانه‌ى سه‌رده‌نگه‌کانى ئه‌و ویلایه‌ته‌ى ره‌تکرده‌وه‌.

له‌ئێستاشدا تاوتوێى ده‌نگه‌کانى ویلایه‌تى ئاریزۆنه‌ ده‌کرێت و دانیشتنه‌کان به‌رده‌وامده‌بن تا یه‌کلایکردنه‌وه‌ى سه‌رکه‌وتنى بایدن له‌هه‌ڵبژاردنه‌کان.

له‌باره‌ى هه‌ڵکوتانه‌ سه‌ر بیناى کۆنگرێس، مایک پینس جێگرى سه‌رۆکى ئه‌مریکا رایگه‌یاند، لێخۆشبون بۆ ئه‌و که‌سانه‌ نیه‌ که‌ هه‌ڵیانکوتاوه‌ته‌ سه‌ر کۆنگرێس.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار