ئه‌مریکا سه‌رۆکى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى سزا ده‌دات

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

 وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریکا رایگه‌یاند، به‌هۆى تێوه‌گلانى له‌ مافه‌کانى مرۆڤ و توندوتیژى به‌رامبه‌ر به‌خۆپیشانده‌ران، فالح فه‌یاز سه‌رۆکى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى خراوه‌ته‌ نێو لیستى سزاکانه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 8ى کانونى دووه‌مى 2021 له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریکا رایگه‌یاند:" به‌هۆى تێوه‌گلانى له‌ پێشێلکاریه‌کانى مافى مرۆڤ و ده‌ستبه‌سه‌رکردن و ئه‌شکه‌نجه‌دانى خۆپیشانده‌رانى خۆپیشاندانه‌کانى ساڵى 2019 بڕیاردرا فالح فه‌یاز سه‌رۆکى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى و راوێژکارى پێشوى ئاسایشى نیشتمانى عێراق بخرێته‌ لیستى سزاکانه‌وه‌".


هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ کراوه‌ که‌ حه‌شدى شه‌عبى به‌رده‌وامه‌ له‌ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ چالاکوانان و ئه‌و که‌سانه‌ى داکۆکى له‌ هه‌ڵبژاردنى دادپه‌روه‌رانه‌ بۆ عێراق ده‌که‌ن.

فه‌لاح فه‌یسه‌ڵ فه‌هاده‌  ناسراو به‌ فالح فه‌یاز له‌ ساڵى 1956 له‌ شارى بابل له‌دایکبوه‌، دامه‌زرێنه‌رى جوڵانه‌وه‌ى عه‌تایه‌، پێشتریش پۆستى سه‌رۆک و راوێژکارى ئاسایشى نیشتمانى عێراق و سه‌رۆکى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى وه‌رگرتووه‌.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار