‌مه‌کگۆرک دواى دیاریکردنى له‌ پۆسته‌ نوێیه‌که‌یدا په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه‌

برێت مه‌کگۆرک: بایدن ئه‌و سه‌رکرده‌یه‌ که‌ له‌م ساته‌دا پێویستمانه‌

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
برێت مه‌کگۆرک، دواى دیاریکردنى به‌ به‌رپرسى دۆسیه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه‌ و رایگه‌یاند:" بایدن ئه‌و سه‌رکرده‌یه‌ که‌ له‌م ساته‌دا پێویستمانه‌".

برێت مه‌کگۆرک، دواى ئه‌وه‌ى پۆستى به‌رپرسى دۆسیه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقاى وه‌رگرت په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه‌ و له‌ تویتێکدا له‌ هه‌ژمارى خۆى نوسیویه‌تى:"من له‌ ماوه‌ى 10 ساڵى ڕابردوودا مافى خزمه‌تکردنم له‌گه‌ڵ جۆ بایدنى سه‌رۆک کۆمارى هه‌ڵبژێراودا هه‌بوو ئه‌و سه‌رکرده‌یه‌ که‌ له‌م ساته‌ ڕه‌خنه‌یه‌ى مێژوودا پێویستمانه‌".

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:" من شانازى ئه‌وه‌م پێده‌بڕێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى تیمه‌که‌ى ئاسایشى نیشتیمانى ئه‌مریکا (NSC) بکه‌م به‌ سه‌رۆکایه‌تى جاک سولیڤان له‌ دواى 12 رۆژى دیکه‌".

رۆژى 6ى ئه‌م مانگه‌ ئاشکرا بوو که‌ برێت مه‌کگۆرک که‌ پێشتر نوێنه‌رى باراک ئۆباما، سه‌رۆکى پێشووى ئه‌مریکا بوو بۆ شه‌ڕى داعش وه‌ک به‌رپرسى دۆسیه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا له‌ کابینه‌ى داهاتووى حکومه‌تى ئه‌مریکا دیاریکراوه‌ و جۆو بایدن سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریکا متمانه‌یه‌کى به‌هێزى پێى هه‌یه‌ بۆ راپه‌راندنى ئه‌و ئه‌رکه‌ى خستویه‌ته‌ ئه‌ستۆى مه‌کگۆرک.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار