له‌ ئیسپانیا به‌فرێکى زۆر باریوه‌ له‌ 40 ساڵى رابردوودا هاوشێوه‌ى نه‌بووه‌

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتى

‌به‌هۆى بارینى به‌فرێکى زۆره‌وه‌ له‌ نیوه‌ى ناوچه‌کانى ئیسپانیا هۆشدارییه‌کان بۆ به‌رزترین ئاست به‌رزکراوه‌ته‌وه‌ و ئه‌و رێژه‌ به‌فر بارینه‌ش له‌ 40 ساڵى رابردوودا هاوشێوه‌ى نه‌بووه‌.

زریانى فیلومنا زۆربه‌ى ناوچه‌کانى ئیسپانیاى گرتوه‌ته‌وه‌ و به‌ هۆیه‌وه‌ له‌ نیوه‌ى ناوچه‌کانى ئه‌و وڵاته‌ بارى نائاسایى راگه‌یه‌نراوه‌.

له‌ مه‌دریدیى پایته‌ختى ئیسپانیا فڕۆکه‌خانه‌کان و چه‌ند شاڕێیه‌ک داخراون و به‌رگریى شارستانیش داواى کردووه‌ هاوڵاتیان خۆیان له‌ گه‌شتى ناپێویست به‌دور بگرن.

ئه‌و به‌فربارینه‌ چاوه‌ڕێنه‌کراوه‌، به‌ حاڵه‌تێکى ده‌گمه‌ن و مێژوویى داده‌نرێت که‌ له‌ 40 ساڵى رابردوودا هاوشێوه‌ى نه‌بووه‌.

پێشبینى ده‌کرێت که‌ کاریگه‌رییه‌کانى شه‌پۆلى به‌فر بارین تا رۆژى یه‌کشه‌ممه‌ به‌رده‌وام بێت.
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار