"سبه‌ینێ لیستى موچه‌ بڵاوده‌که‌ینه‌وه‌"

5 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتى
‌وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم واده‌ى دابه‌شکردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى ئاشکراکرد و ده‌ڵێت" به‌ پێنج ڕۆژ مووچه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌کان دابه‌ش ده‌کرێت".

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 12ى کانونى دووه‌مى 2021جوتیار عادل، وته‌بێژى فه‌رمى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ڕایگه‌یاند" سبه‌ینێ لیستى مووچه‌ بڵاوده‌کرێته‌وه‌".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" به‌ پێنج ڕۆژ مووچه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌کان دابه‌شده‌کرێت".

هه‌فته‌ى پێشوو چه‌ند په‌رله‌مانتارێکى کوردستان ئاماژه‌یان به‌وه‌ کردووه‌ که‌ به‌ لێبرینى له‌سه‌دا 21ى موچه‌، موچه‌ دابه‌شده‌کرێت.
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار