نرخى نهوت لهبهرزبونهوه بهردهوامه و گهیشته 57دۆلار
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت ئاستی 57 دۆلاری تێپەڕاند و نرخی نەوتی سووکی تێکساسی ئەمریکاش بۆ یەک هەفتەیە بەردەوامە لە بەرزبووونەوە.
نرخی نەوتی برێنت بەڕێژەی 1% بەرزبووەوە و گەیشتە 57 دۆلار و 34 سەنت. نرخی نەوتی سووکی تەکساسیش 40 سەنت بەرزبووەو بە 53 دۆلار و 61 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هەردوو نرخی نەوتی برێنت و تێکساس ئێستا گەیشتوونەتە بەرزترین ئاستی خۆیان لە مانگی 2ـی ساڵی رابردووەوە تاوەکو ئێستا.
بابهتی پهیوهندیدار