ژنێکى عێراقى: ژیان له‌به‌ریتانیا هه‌مان ژیانى عێراقه‌و وه‌ک دۆزه‌خ وایه‌

4 ساڵ لەمەوپێش



 
کاوه‌ ڕه‌ش.به‌ریتانیا
 
خێزانێکى په‌نابه‌رى عێراقی، که‌له‌چنگى شه‌ڕو کوشتارى جه‌نگ، ووڵاته‌که‌یان جێ هێشتوه‌و ئێستا له‌شارى (هۆڵ)ى ووڵاتى به‌ریتانیا  ده‌ژین ده‌ڵێت:" ژیانم هاوشێوه‌ى دۆزه‌خه‌و هیچ جیاوازى نیه‌ له‌گه‌ڵ ژیانى خه‌ڵکى عێڕاق و سوریا".
پاش به‌رپابونى جه‌نگى نێوخۆ، له‌عێڕاق و سوریا، له‌ساڵى ، 2012 (ئینتسار حه‌سه‌ن)ى ته‌مه‌ن 55ساڵ و چوار له‌منداڵه‌کانی، له‌لایه‌ن ڕێکخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانه‌وه‌، به‌فه‌رمیى و شێوه‌یکى یاسایی، هێندراون بۆ شارى (هۆڵ)، له‌به‌ریتانیا، به‌ڵام له‌و کاته‌وه‌ى گه‌یشتونه‌ته‌ به‌ریتانیاو له‌خانویه‌کدا جێگیر کراون. دایکى چوار منداڵه‌که‌ ده‌ڵێت": ڕه‌وشى ته‌ندروستیم تێک چووه‌، به‌هۆى ئه‌و خانوه‌ى تێدا نیشته‌جێن، چونکه‌ هه‌موو ته‌ڕه‌شوع و شێیو که‌ڕوو لێداوه‌، به‌و هۆیه‌وه‌ ناتوانم به‌باشى هه‌ناسه‌ بده‌م و شه‌وان ته‌نگه‌ نه‌فه‌س ده‌بم".

هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئه‌و خێزانه‌ ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ په‌نجه‌ره‌کان بکه‌نه‌وه‌و بۆ ئه‌وه‌ى هه‌واى پاک بێت، خانوه‌که‌ زۆرسارده‌و  سیسته‌مى گه‌رم که‌ره‌وه‌ى له‌کارکه‌وتوه‌.

ئه‌و ژنه‌ نه‌ساغه‌ که‌له‌ناو جێگاوه‌ بۆ ڕۆژنامه‌ى زه‌سه‌ن دواوه‌ ده‌ڵێت:" زۆرێک له‌خزمه‌کانم له‌شه‌ڕى عێڕاقدا کوژراون، بۆیه‌ ئێمه‌ گوستمانه‌وه‌ بۆ سوریاو له‌وێش له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کانه‌وه‌، خواردن و په‌ناگه‌مان بۆ دابینکرا".

هاوکات دایکى ئه‌و چوار منداڵه‌ ده‌شڵێت:" دواى به‌رپابونى جه‌نگیش له‌سوریا، بۆ ده‌ربازبون له‌مه‌رگ، جارێکى دیکه‌ هه‌ڵاتین و ئه‌وجاره‌ له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کانه‌وه‌ هێندراینه‌ ئه‌م  شاره‌ى به‌ریتانیا، به‌ڵام له‌ڕاسیتدا له‌جیاتى ئارامیى و سه‌لامه‌تی، ژیان له‌شارى (هۆڵ)و له‌و خانوه‌دا، وه‌ک دۆزه‌خ وایه‌و هیچ جیاوازیه‌کى نیه‌ له‌گه‌ڵ ژیانى سوریاو عێڕاق".

ئینتسار حه‌سه‌ن ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه‌ که‌ ڕۆژ به‌ڕۆژ ڕه‌وشى ته‌ندروستى به‌رو خراپتر ده‌چێت به‌هۆى نه‌شیاوى ئه‌و خانوه‌ى تێدان" ناتوانم به‌ته‌واوى ڕێ بکه‌م ونان بخۆم و قسه‌ بکه‌م، من ئێستا ژنێکى نه‌خۆش و خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌تم. من به‌درێژایى شه‌و بیرده‌که‌مه‌وه‌ خه‌م ده‌خۆم له‌و ڕه‌وشه‌ى تێداین، به‌هۆى ئه‌و خانوه‌ ته‌ڕه‌شع و شێدارو پێ‌ له‌که‌ڕووه‌".

ئه‌و خێزانه‌ ده‌ڵێن، هه‌شت ساڵ له‌مه‌به‌ر، له‌کاتى گه‌یشتنیان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى په‌نابه‌رانه‌وه‌، ئه‌و خانوه‌یان بۆ به‌کرێ گیراوه‌ له‌خاوه‌ن خانویه‌کى تایبه‌ت، هه‌رئه‌وکات پێیان وتوون که‌ زۆرسارده‌و ده‌له‌رزین له‌سه‌رمان، چونکه‌ گه‌رمکه‌ره‌وه‌کانى ئیش ناکه‌ن، له‌ماوه‌ى ئه‌و هه‌شت ساڵه‌دا، هیچ کارێکى نۆژه‌نکردنه‌وه‌، له‌و خانوه‌دا ئه‌نجام نه‌دراوه‌.

ئه‌و ژنه‌ عێڕاقیه‌ ده‌شڵێت، ده‌بێ بگوازرێمه‌وه‌ بۆ خانویه‌کى گونجاوتر، که‌بۆ که‌م ئه‌ندامان بشێت، چونکه‌ من خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌تم. به‌ڵام له‌ماوه‌ى هه‌شت ساڵى ڕابردودا، ناوم له‌لیستى چاوه‌ڕوانى ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانى دایه‌ بۆ وه‌رگرتنى خانویه‌کى دیکه‌.
له‌لایه‌کى دیکه‌وه‌، خاوه‌نى ئه‌و موڵکه‌ى ئه‌و خێزانه‌ لێى نیشته‌جێن  ده‌ڵێ، کاتێک ئه‌و خانوه‌ى داوه‌ به‌کرێ بۆ ئه‌و خێزانه‌، خانوه‌که‌ تازه‌و نۆژه‌نکراوه‌ بووه‌، چه‌ند جارێکیش هه‌وڵى داوه‌و کرێکارو وه‌ستاى ناردوه‌ بۆ باش کردنى خانوه‌که‌، به‌ڵام ئه‌و ماڵه‌ عێڕاقیه‌، ڕێگایان نه‌داوه‌ ده‌ستکارى بکه‌ن و که‌س بچێته‌ ناوه‌وه‌ کارى تێدا بکات.
ووته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانى هۆڵ، باس له‌وه‌ ده‌کات، که‌ئه‌وانیش تیمێکى ته‌ندروستیى و ژینگه‌ییان ناردوه‌، بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى ڕه‌وشى ئه‌و خانوه‌، به‌ڵام ئه‌وانیش ڕێگریان لێ کراوه‌، بچنه‌ ژووره‌و له‌لایه‌ن ئه‌و خێزانه‌وه‌.
ئه‌و ژنه‌ به‌ڕۆژنامه‌ى زه‌سه‌نى راگه‌یاندووه‌ که‌  له‌سه‌ر کورسى که‌م ئه‌ندامیه‌و ناتوانێت به‌پلێکانه‌ى ناوه‌و بچێته‌ سه‌ره‌وه‌، بۆیه‌ زۆرجار له‌جیاتى به‌کارهێنانى قاپشۆرى چێشتخانه‌که‌ی، حه‌وزى گه‌رماوه‌که‌ى به‌کار ده‌هێنێت له‌خواره‌وه‌، بۆ قاپ شۆردن.
خێزانه‌که‌ ده‌ڵێن، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ڕاسته‌وخۆ کرێ خانوه‌که‌ له‌لایه‌ن شاره‌وانییه‌وه‌ به‌خاوه‌ن خانوه‌که‌ ده‌درێ، ئێستا کرێکه‌ به‌شێکى لێ بڕاوه‌ له‌لایه‌ن شاره‌وانییه‌وه‌، ده‌بێ خۆمان ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه‌ بیده‌ین، ئێمه‌ش نیمانه‌، بۆیه‌ لێره‌ش ده‌رده‌کرێن و نازانین ڕوو له‌کوێ بکه‌ین.  ئێستا ئێمه‌ قه‌رزدارى خاوه‌ن موڵکه‌که‌ین.

ووته‌بێژى شاره‌وانى ده‌ڵێت، هه‌رچه‌نده‌  ئه‌و خێزانه‌ ڕێیان به‌تیمى ته‌ندروستیى و ژینگه‌ى ئێمه‌ نه‌داوه‌، به‌ڵام له‌هه‌وڵداین په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ بگرین و بتوانین شوێنێکى گونجاویان به‌پێى پێویست، بۆ دابین بکه‌ین.


له‌به‌رامبه‌ر سکاڵاى ئه‌و خێزانه‌ عێڕاقیه‌ له‌سه‌ر ڕه‌وشیان له‌به‌ریتانیا، به‌شێکى زۆرى خوێنه‌رانى بابه‌ته‌که‌، سه‌رزه‌نشتى ئه‌و خێزانه‌ده‌که‌ن به‌وه‌ى نه‌یانتوانیوه‌ خانوه‌که‌ به‌پاک و خاوێنیى و ڕێک و پێکى ڕابگرن. هه‌ره‌وه‌ها ده‌ڵێن; بۆ پێتان وایه‌ بێنه‌ ووڵاتى ئێمه‌ له‌ناو کۆشک و ته‌لار داتان دابنێین و هاى لایف بژین، کاتێک ناتوانن له‌و ووڵاتانى خۆتان به‌ئارامیى و بێ کیشه‌ بژین.
https://www.thesun.co.uk/news/13729019/refugee-mum-hull-hell-iraq/


 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار