پێنس دڵنیایى ده‌داته ئه‌مریکییه‌کان
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جێگره‌ى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکى ئه‌مریکا له‌باره‌ى راگواستنى ئاشتییانه‌ى ده‌سه‌ڵات دڵنیایى دا و رایگه‌یاند:"هاوڵاتیانى ئه‌مریکا که‌متر له‌وه‌یان شایسته نیه".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 15ى کانونى دووه‌مى 2021 مایک پێنس جێگرى سه‌رۆکى ئه‌مریکا به‌ڵێنیداوه پرۆسه‌ى مێژویى راده‌ستکردنى ده‌سه‌ڵات به‌شێوه‌یه‌کى ئاشتییانه جێبه‌جێبکرێت، راشیگه‌یاندوه هاوڵاتیانى ئه‌مریکا شایسته‌ى له‌وه که‌متر نین.
مایک پێنس راشیگه‌یاند:" به‌داخه‌وه هه‌مو روداوه‌کانى 6-ى ئه‌م مانگه‌مان بینى که روداوى نه‌خوازراوبون، ئه‌وه‌ى مایه‌ى دڵخۆشییه دوێنێ سه‌رۆک تره‌مپ جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که راده‌ستکردنى ده‌سه‌ڵات له‌کاتى خۆیدا (20-ى ئه‌م مانگه) و به‌شێوه‌ى ئاشتییانه به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
هه‌روه‌ها پێنس باسى له‌وه‌شکرد له‌رۆژى راده‌ستکردنى ده‌سه‌ڵاتدا هه‌ریه‌ک له جۆ بایدن و کامالا هاریس وه‌ک سه‌رۆک و جێگر سوێندى یاسایى ده‌خۆن و پرۆسه‌که به‌و جۆره‌ى که له‌مێژوودا به‌ڕێوه‌چووه به‌رده‌وامده‌بێت.
هاوکات، جێگرى سه‌رۆکى ئه‌مریکا چاوى به سه‌دان سه‌ربازى گاردى نیشتیمانى که‌وت له‌ده‌ره‌وه‌ى بیناى کۆنگرێس و سوپاسى کردن بۆ دابینکردنى ئاسایشى ئه‌و شوێنه.