‌حکومه‌تى هه‌رێم : له‌ 9 مانگدا داهاتى نه‌وت یه‌ک ملیار و 831 ملیۆن دۆلار بووه‌

 ‌حکومه‌تى هه‌رێم راپۆرتى دیلۆیتى تایبه‌ت له‌ 9 مانگى ساڵى رابردوودا بڵاوکرده‌وه‌

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیارى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌سه‌ر بڕیارى ئه‌نجومه‌نى هه‌رێمى بۆ کاروبارى نه‌وت و گاز له‌ هه‌رێمـى کوردستان ده‌قى راپۆرتى کۆمپانیاى دیلۆیتى بڵاوکرده‌وه‌ و نه‌وتى فرۆشراو له‌و ماوه‌یه‌دا 3 ملیار و 176 ملیۆن و 136 هه‌زار و 721 دۆلار بووه‌.

 ئه‌مڕۆ هه‌ینى 15ى کانونى 2021 کۆمپانیاى دیلۆیت راپۆرتى پشتڕاستکراوى تایبه‌ت به‌ داتا و زانیاریى نوێ ده‌رباره‌ى هه‌نارده‌کردن، به‌کاربردن، خه‌رجى و داهاته‌کانى نه‌وت له‌ (1ى کانونى دووه‌م/ یه‌نایرى 2020 تا 30ى ئه‌یلولى 2020)ى ئاماده‌ کردووه‌.

راپۆرته‌که‌ به‌ زمانه‌کانى کوردى و عه‌ره‌بى و ئینگلیـزى به‌رده‌سته‌، شیکردنه‌وه‌یه‌کى چاره‌که‌ ساڵانه‌ پێشکه‌ش ده‌کات ده‌رباره‌ى زانیارییه‌کانى هه‌نارده‌کردنى نه‌وت و رێژه‌ى نرخه‌کان، پشتڕاستکردنه‌وه‌ى زانیارییه‌کان له‌لایه‌ن کۆمپانیاى (دیلۆیت)ه‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌.

 ‌له‌ چوارچێوه‌ى پرۆژه‌ى وردبینیى سه‌ربه‌خۆى که‌رتى نه‌وت و گاز له‌ هه‌رێمى کوردستان، کۆمپانیاى دیلۆیت زانیارییه‌کانى به‌رهه‌مهێنان، هه‌نارده‌کردن و به‌کاربردنى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستانى بۆ 9 مانگى یه‌که‌مى ساڵى 2020 بڵاوکرده‌وه‌.

له‌ سه‌ره‌تاى ساڵى 2020 تا مانگى 9- 2020 هه‌رێمى کوردستان 124 ملیۆن و 798 هه‌زار و 921 به‌رمیل نه‌وتى به‌رهه‌مهێناوه‌.
 
هه‌روه‌ها له‌ کۆى گشتیى نه‌وتى فرۆشراو له‌و ماوه‌یه‌دا 3 ملیار و 176 ملیۆن و 136 هه‌زار و 721 دۆلار بووه‌ و دواى ده‌رکردنى پاره‌ى حه‌قده‌ستى کۆمپانیاکانى نه‌وت و تێچووه‌کانى دیکه‌، ئه‌وه‌ى که‌ سافى بۆ حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ماوه‌ته‌وه‌ 1 ملیار و 831 ملیۆن و 781 هه‌زار و 964 دۆلار بووه‌. 
- به‌رهه‌مهێنان  124,798,921 به‌رمیل
 
- هه‌نارده‌کردن به‌ بۆرى 118,720,827 به‌رمیل
 
- کۆى گشتیى نه‌وتى فرۆشراو 3,176,136,721 دۆلار
 
- سافى داهاتى وه‌رگیراو 1,831,781,964 دۆلار
 
نرخى هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وتى فرۆشراو
- چاره‌کى یه‌که‌م 51.151 دۆلار
 
- چاره‌کى دووه‌م 15.781 دۆلار
 
- چاره‌کى سێیه‌م 31.669 دۆلار

ده‌قى راپۆرتى دیلۆیت پشتڕاستکراوى نه‌وتى خاوى هه‌رێمى کوردستان بۆ (1ى کانونى دووه‌م/ یه‌نایرى 2020 تا 30ى ئه‌یلولى 2020) ده‌ستبخه‌ن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار